هەڵەبجە دەبێتە چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستان

13-03-2014
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
,
,
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی هەڵەبجە
A+ A-

رووداو- هەولێر

پێش  كەمتر  لە سێ رۆژ لە یادی كیمیابارانكردنی ئەو شارەدا، نێچیرڤانی بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندكرد و بە بەرچاوی میدیاكان بڕیارەكەی واژۆكرد.

بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەر زوو كاردانەوەی خەڵكی هەڵەبجەی لێكەوتەوە و بەمەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادی رژانە سەر شەقامەكان و دەستیان بە ئاهەنگگێڕان كرد.

ئەو پێنووسەش كە نێچیرڤان بارزانی بڕیارەكەی پێ واژۆكرد، بڕیارە وەك یادگارییەك بخرێتە نێو مۆنیۆمێنتی هەڵەبجەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە