رووداو - کەرکووک هێڵی بەستنەوەی نەوتی کەرکووک بە هێڵی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە 35 کیلۆمەتر درێژە. ئەو هێڵە لە ناوچەی دوبز لە کەرکووکەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە هێڵی گواستنەوەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر. ئەو بۆرییە دەتوانێ لە رۆژێکدا یەک ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکات. تۆڕی میدیایی رووداو بۆ یەکەمجار گرتەی ڤیدیۆیی ئەو هێڵە نەوتییە پیشاندەدات. فەرهاد هەمزە، شارەزا لە بواری نەوت، بە رووداوی راگەیاند، کە بەگوێرەی رووپێوەکان تاوەکو ئێستا 10 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگ لەژێر خاکی کەرکووکدایە. بەگوێرەی رووپێوێکی کۆمپانیای شێڵ-یش یەدەگی نەوتی کەرکووک 40 ملیار بەرمیلە، بەڵام ئێستا دەتوانرێ 10 ملیار بەرمیل بەکاربهێنرێ. هاوکارمان هێڤیدار ئەحمەد ئەس لایڤێکی لەسەر هێڵی بەستنەوەی نەوتی کەرکووک سازداوە و بەیەکەوە دەیبینین و دەیبیستین.
کوردستان28-10-2026وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: تووندوتیژی بەرامبەر هاووڵاتییانی گرێ سپی سەرکۆنە دەکەین
کوردستان27-10-2026وەزارەتی ناوخۆ: سەپاندنی واقیعێکی ئەمنیی نەخوازراو پرۆسەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال لەباردەبات