"داهاتی کانی بڵ لە نەوتی کەرکووک زیاترە"

12-07-2014
عومەر شایان
نیشانەکردن کانی بڵ
A+ A-

رووداو- ئیسنا

گوتارخوێنی رۆژی هەینی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند "بەپێی ئەو بەراوردانەی کە کراون داهاتی کانی بڵ لە داهاتی نەوتی کەرکووک زۆرترە و دەبێت لە هەر رێگایەکەوە بێت رێگە نەدەین  لەناوبچێت".

مەلا قادر قادری، گوتارخوێنی رۆژی هەینی شاری پاوە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی کرماشان رایگەیاند  "بە پێی ئەو قسانەی کە لەسەر گرنگی کانی بڵ کراون، بازرگانانی ئەبوزەبی و دوبەی لەگەڵ خاوەنی ئاوی کانزایی بڵ قسەیان کردووە و خوازیاری ئەوەبوون کە بە مۆڵەتی بەرپرسانی وڵات، ئاوی ئەو کانییە بە ئیجارە لە رێگەی عێراق و موسڵەوە ببەن بۆ دوبەی".

قادر قادری جەختیکردەوە کە ئەو کانییە دەبێت بە هەر شێوەیەک بێت لە هەجیج بمێنێتەوە و رێگە بگیرێت لە لەناوبردنی بە مەبەستی دروستکردنی بەنداو بە هۆی ئەوەی داهاتی ئەو کانییە لە نەوتی کەرکووک زیاترە.

کانی بڵ یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. کانییەک کە لە دڵی شاخەکانی شاهۆوە دێتەدەرو بە کورتترین رووباری جیهان ناوبانگی دەرکردووە کە درێژیەكەی 15 مەترە. یەکێکە لە پاکترین ئاوەکانی خواردنەوەی جیهان.

کانی بڵ له‌ ئه‌نجامی به‌ستنی به‌نداوی داریان ده‌خرێته‌ ژێر ئاو و نوقم ده‌بێت، له‌ حاڵێکدا که‌ ئه‌م کانییه‌ توانای دابینکردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی دوو میلیۆن که‌سی هه‌یه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە