رووداو-هەولێر
فەرماندەیەك لە فەوجی دووی لیوای نۆی هێزەكانی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە هێزەكانی پێشمـەرگە ئاڵای عێراقییان لە هەموو بنكە و بارەگاكان لە داقووق هێناوەتە خوارەوە و لە شوێنی ئەو ئاڵای كوردستانیان هەڵداوە.
ئەو فەرماندەیە راشیگەیاند، "پێشمەرگە هەموو دۆكیومێنت و فۆرمەكانی سوپای عێراقی لایە و ئێستا پێشمەرگە بەتەوای كۆنترۆڵی ئەو شارۆچكەیەی كردووەو هیچ هێزێكی سوپای عێراقیش لە ناوچەكە نەماوە."
ئەوە لە كاتێكدایە، كە ئاژانسەكانی جیهان بە گرنگییەوە باس لەوەدەكەن، كە كەركووك بەتەواوی كەوتووەتە دەستی كورد و هێزەكانی پێشـمەرگەش كۆنترۆڵی ئەو شارەیان كردووە.



.jpg&w=3840&q=75)