بارزانی: مامۆستا حەمەی مەلاعەبدولکەریم نووسەرێکی نیشتمانپەروەر بوو

12-03-2017
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن محەممەد مەلا عەبدولکەریم بارزانی
A+ A-
رووداو- هەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی دیاری باشووری کوردستان محەممەد مەلا کەریم بە نووسەرێکی نیشتمانپەروەر ناوی دەبات و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکەی دەردەبڕێت.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بنەماڵەی بەڕێزی کاکە حەمەی مەلاکەریم

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری دڵسۆز و نیشتیمانەروەر و لێکۆڵەری ئەدەبی، مامۆستا حەمەی مەلاعەبدولکەریمی مودەریسمان پێ گەییشت.

لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و خزمان و ئاشنایانتان و سەرجەم ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی کاکەحەمە بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
١٢ـی ٣ـی ٢٠١٧

 داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە