رووداو- کەرکووک هێرشەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە باشووری كەركووك بەردەوامە، رۆژی هەینی 11-9-2015 لە چوار قۆڵەوە پێشمەرگە بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی 13 گوند هێرشیانکردە سەر چەکدارانی داعش و ئۆپەراسیۆنەكەش بە کۆنترۆڵکردنەوەی سەرجەم گوندەكان كۆتاییهات. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لەو شەڕەدا نزیکەی 28 پێشمەرگە شەهید و برینداربوون و لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراودا محەممەدی حاجی مەحموود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بریندار بوو. کاکە حەمە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆی بە سەرکەوتنێکی مەزن وەسفکرد چونکە بەگوتەی ئەو پێشمەرگە تەنیا 16 کیلۆمەتری ماوە بگاتە چیای حەمرین کە کورد لە باشووری کوردستان حەمرین بە سنووری کوردستان و عێراق دادەنێت. سەنگەر عەبدولڕەحمان پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە میحوەری باشووری کەرکووک رایگەیاند:" زۆربەی گوندەکان بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان و شەڕ لە ناوچەکە، وێران بوون و بۆ ژیان و گەڕانەوەی خەڵک بە کەڵک نایەن".
کوردستان28-09-2026بەرپرسێکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری: رۆژانە رووبەڕووی دەیان هێرشی ئەلیکترۆنی دەبینەوە