رووداو - بارزان
رێگای گشتی بارزان، ئه‌و رێگایه‌ی باشوور و باكووری كوردستان و هه‌ردوو پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌جۆرێك تێكچووه كه ئێستا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بچووكی تێدا سه‌خته، قائیمقامی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ی رووداوه‌وه موژده‌ی خۆش به خه‌ڵكی بارزان و شۆفێرانی ئه‌و هێڵه راده‌گه‌یه‌نێت.
یەکێک لە هاونیشتمانیانی ئەو دەڤەرە بۆ رووداو دەڵێت " حاڵمان له‌گه‌ڵ ئه‌و رێگایه خراپه، به ئه‌سته‌م پێیدا تێپه‌ڕده‌بین و زۆر جار به‌هۆی قوڵی تاسه‌و تێكچوونه‌كانی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان لێ ده‌بنه‌وه، ده‌بینین به‌خۆڵ تاسه‌كان پڕكراونهته".
خراپی رێگا‌و بانه‌كانی ئەو ناوچەیە كاریگه‌ری له سه‌ر نرخی كاڵا و شتوومه‌كی بازاڕهكانیشیان كردووه، چونكه ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان به‌نرخێكی زۆر نه‌بێت روو لێره ناكه‌ن.
هاونیشتمانییەکی دیکە باس لە خراپی رێگاکە دەکات و دەڵێت "كه‌لوپه‌ل له هه‌ولێره‌وه به‌نرخێكی گرانتر بۆ ئێمه ده‌گاته ئێره ، ئه‌و رۆژه ئۆتۆمبێلم به كرێگرتووه به 90 هه‌زار دینار، بۆ جاری دووه‌م به 150 هه‌زاریش دیناریش نایەم".
له ده‌روازه‌ی سۆران تا كۆتایی ده‌ڤه‌ری بارزان، درێژی رێگاکە نزیك 100 كیلۆمه‌تره، له دوای ساڵی 2003-وه هیچ نۆژهنكردنهوهیهكی بۆ نه‌كراوه، به‌ڵام ئێستا حكومه‌ت موژده‌یه‌كی خۆش به خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌دات.
غەفوور ماڵەسواری، قائیمقامی مێرگەسوور بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بووینه كه هه‌ر نه‌بێت تا چاك بوونی قه‌یرانی دارایی رێگا نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه دانیشتووین و جه‌نابی وه‌زیر به‌ڵێنی دا كه له‌و دوو هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست ده‌كرێت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاکە".
ئه‌و ده‌ڤه‌ره خاوه‌ن ده‌یان گونده، ته‌واوی گونده‌كان خاوه‌ن به‌رهه‌می جۆراوجۆری كشتوكاڵین و له‌و وه‌رزه‌ی ساڵدا به‌و جۆره رێگایانه‌دا به رووبوومهكانیان ده‌گه‌یه‌ننه شاره‌كان.



