رووداو- دهۆك
ژنێكی ئێزدی كە لە چنگی داعش رزگاری بووە، دەڵێت سێ ژنی خزمی كەوتوونەتە دەست داعش و تاوەكو سێ رۆژ دوای رفاندنیان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ كردوون و ژنەكان گوتوویانە "جارجار دەهاتن دەیانگوت ئەمەیان خۆشە و ئەمەیان جوانە".
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەزاری دانیشتووانی ناوچەكە دراونەتە (رووداو)، زیاتر لە 500 ژن و كچی ئێزدی كەوتوونەتە دەست چەكدارانی داعش و چارەنووسیان نادیارە.
پیرەكانیان كوشتن و گەنجەكانیان بردن
كەریم ریتۆ، 46 ساڵ، پیاوێكی ئێزدی قەزای شنگالە، ماڵی لە گەڕەكێكە كە زۆربەیان موسڵمانن. كاتێك چەكدارانی داعش دێنە ناو قەزاكە، خۆی لە نێو ماڵە موسڵمانەكان دەشارێتەوە. ئەو دەڵێت چەكدارانی داعش تەنیا یەكجار هاتنە گەڕەكەكە، بەڵام نەیانزانی كە ئەو ئێزدییە.
كەریم لە ئێوارەی سێیەم رۆژدا چووەتە دەرەوە، بە چاوی خۆی دوو پیكابی چەكدارانی داعشی بینیوە "پیكابەكان 7 ژنیان تێدابوو، پێنجیان كچ بوون و دووانیشیان تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵ دەبوو، هەردوو ژنە بە تەمەنەكەیان لەسەر جادە كوشت و پێنج كچەكەشیان لەگەڵ خۆیان برد".
بەپێی قسەی ئەو پیاوە، داعش 500 كچ و ژنی كۆمەڵگەی سیبا شێخ خدر و گرعزێر و گرزەركێی بردووە "چونكە یەكەمجار هێرشی كردە سەر ئەو سێ كۆمەڵگەیە و خەڵكەكە نەیانتوانی رابكەن". گوتیشی "ئەو ژنانە براون بۆ سووریا و موسڵ و بەعاج".
عەرەب دوو شاجوانەكەیان بردوون
ریتۆ باسی دوو كچی جوانی كۆمەڵگای گرعوزێر دەكات و دەڵێت "لە گرعزێر دوو كچی زۆر جوان هەبوون بەناوەكانی غالیە و مەركەز كە هەردووكیان خوشك بوون و ناوبانگێكی زۆریان هەبوو لە جوانی، داعش لەگەڵ عەرەبە موسڵمانەكان هاتنە ئەو كۆمەڵگەیە، عەرەبەكان دەیانزانی ئەو دوو كچە جوانە لەو كۆمەڵگەیەن، یەكسەر چوونە ماڵیان و هەردووكیان بردن".
فەرمان قەدۆ، 22 ساڵ، لەفافێكی سپی لەنێوچەوانی خۆی بەستبوو، یەكێك بوو لەو كەسانەی كە یەكەمجار لە چیای شنگال رزگار كرا. ئەو لە نێو باخچەیەكی ناحیەی باتێلی دانیشتبوو گوتی، كاتێك گەیشتنە چیا كەسوكاری خۆیان بەسەركردووەتەوە و بینیویانە سێ ژن لە خزمە نزیكەكانیان دیار نین كە كەوتبوونە دەست داعش.
فەرمان تاوەكو سێ رۆژ بە تەلەفۆن ئاگای لەو سێ ژنە بووە و لەو ماوەیەدا چوار جار تەلەفۆنی بۆ كردوون، ئەو سێ ژنە باسی خۆیان كردووە و گوتوویانە "لە گرعوزێر سواری ئۆتۆمبێلیان كردین و بردیانین بۆ موسڵ، دوو چەكداری داعش لەگەڵ ئێمە بوون، دەستدرێژییان كردە سەرمان، پاشان چەكداری دیكەش دەهاتن و دەیانگوت ئەمە جوانە و ئەمە خۆشە، قسەی زۆر ناشیرینیان پێدەگوتین".
قاسم عەتا، گەنجێكی دیكەی رزگاربووی چیای شنگال، دەڵێت خۆی بینیویەتی كچێكی 23 ساڵ هاتبووە چیای شنگال و هاواری دەكرد "بمكوژن". كاتێك لێیان پرسیوە بۆ؟ گوتی "ئەو خوێڕیانە سێ رۆژ بە بەردەوامی دەستدرێژییان كردە سەرم و پاشانیش پێیانگوتم بڕۆ بۆ ئەوەی بزانن ئێمە چیتان بەسەردێنین".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ