رووداو- هەولێر
چەند رۆژێکە سنووری هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکان مەترسی گرووپە چەکدارەنی لەسەرە و هەڵسوڕاوێکی دیاری بزووتنەوەی گۆڕانیش پێیوایە "هەڵێکی باش بۆ کورد رەخساوە و دەبێت بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە ناوچە کوردستانییەکان بکەین. بە گوتەی مام روستەم "پێشمەرگە چواردەوری کەرکووکی داپۆشیوە."
سەبارەت بە دۆخی ئێستای کەرکووک و بوونی پێشمەرگە لەو ناوچەیە، مام رۆستەم، هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "پێشمەرگە سەنگەربەندی چواردەوری کەرکووکیان کردووە بۆ ئەوەی کەس لەملاو ئەولاوە دزە نەکات و ئێستاش دۆخەکە زۆرباش کۆنترۆڵ کراوە."
مام رۆستەم کە خۆی خەڵکی کەرکووکە دەڵێت "ورەی پێشمەرگە لە کەرکووک و گشت ناوچەکان باشە، لە پەیوەندیداین لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی پارێزگاكەو خورماتوو و دۆخەکە تاوەکو ئێستا زۆر باشە."
لەسەر ئەوەی شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و داعش بووە یان نا، مام رۆستەم گوتی "لەو نزیکانە چەند شەڕ و پێکدادانێک روویداوە، بەڵام شتێکی وا نەبووە، چەکدارانی داعش تەقەیان کردووە و پێشمەرگەش وەڵاَمی داونەتەوە و ئەوانیش گەڕانەوە."
بە گوتەی مام رۆستەم سوپای عێراق لە کەرکووک بوونی نەماوە و سەرجەم شوێنەکانیان بەجێهێشتوون، ئێستاش پێشمەرگە چووەتە شوێنەکانیان و کەرکووک بە تەواوی لەلایەن پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکراوە.
خاڵێکی گرنگ بەلای ئەو هەڵسوڕاوەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەیە کە کورد خۆی نەخاتە ململانێی نێوان شیعە و سوننە و "باشترە خۆمان لە هەندێک شتەوە نەئاڵێنین و بەرگری لە ناوچەکانی خۆمان بکەین، هەرکەسیش شەڕی پێگێڕاین کەمتەرخەمی نەکەین".
مام رۆستەم پێیوایە دەبێت "لە جاران چاکتر بەرگری لە ناوچە دابڕاوەکانی خۆمان بکەین، بەڵام نابێت زیادەڕۆیی بکەین، بەگشتی ئاگامان لە ئەو ناوچانە بێت کە کوردی تێدایە و ناوچەکانی خۆمان بپارێزین، لە هەمانکاتیشدا نە بچینە سەر کەس و نە لە کەسیش قبووڵ بکەین کە بێتە سەرمان."
ناوبراو ئەم دۆخەی ئیستا بە هەڵێکی باش دەزانێت بۆ رزگارکردنی ناوچە دابڕاوەکان و داوادەکات "بە هەموو تواناوە دەبێت بەرگری لە ناوچەکانی خۆمان بکەین، ئیتر باقیەکەشی بۆ سیاسەتی نێودەوڵەتی دەگەڕێتەوە کە نازانین ئەمڕۆ و سبەی چی دەبێت، بەڵام هیوام وایە کە بۆ کورد بە گشتی باش دەبێت."
گوتیشی" بە یارمەتی خوا و هێزی پێشمەرگە شتێکی خراپ روونادات و ئەوەیشی روویدا بەباشی بەرەو رووی دەبینەوە."