رووداو- کەرکووک
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند جەعفەر شێخ مستەفا، وەزیری پێشمەرگە و بریكارێكی لە دوێنێوە سەردانی ناوچە دابڕاوەكان دەكەن كە پێشمەرگەی لێیە و ئەمڕۆش سەردانی سەربازگەی كەیوانیان كرد لە كەركووك.
عەمید هەڵگورد حیكمەت، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای ئەوەی سوپای عێراق سەربازگەی كەیوانی لە باشووری رۆژئاوای كەركووك چۆڵكرد و لەبەر هەستیاری ئەو سەربازگە كە چەك و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازی لەخۆدەگرێ و بۆ رێگەگرتن لە كۆنترۆڵكردنی سەربازگەكە لەلایەن چەكدارانەوە، هێزی پێشمەرگە سەربازگەكەیان كۆنترۆڵكرد".
عەمید هەڵگورد گوتیشی جەعفەر شێخ مستەفا، وەزیری پێشمەرگە و ئەنوەری حاجی عوسمان لە دوێنێوە سەردانی ناوچە دابراوەكان دەكەن كە پێشمەرگەی لێیە و ئەمڕۆش سەردانی سەربازگەی كەیوانیان كرد لە كەركووك.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند "هێزەكانی سوپای عێراق بەشێوەیەكی هەڕەمەكی هەڵدێن و چەك و ئۆتۆمبیلەكانیان بەجێدەهێڵن".
چەكدارانی داعش شاری موسڵی سەنتەری پارێزگای نەینەواو چەند ناوچەیەكی دەورووبەریان بە یەكجاری كۆنترۆڵ كردووە، جگە لە چەند ناوچەیەكی پارێزگاكانی سەڵاحەددین و كەركووك.
هەروەها بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بڕیاروایە شاندێکی پەرلەمانی کوردستانیش، کە پێکهدێت لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان، سەردانی کەرکووک بکەن.
چوونی شاندەکەی پەرلەمان و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەدواداچوون و لە نزیکەوە ئاگاداربوونی رەوشی کەرکووکە.


.png&w=3840&q=75)

