ناوچەیەکی بازرگانی لەنێوان دهۆک و موسڵ دەکرێتەوە

11-05-2017
کاروان عەلی
 بازرگانان خۆیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ ئامادە دەکەن
بازرگانان خۆیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ ئامادە دەکەن
نیشانەکردن دهۆک موسڵ
A+ A-

روواو - دهۆک

ناوچەیەکی بازرگانی هاوبەش لەنێوان دهۆک و موسڵ دەکرێتەوە، بەبڕوای بازرگانانیش کردنەوەی ئەو دەروازە ناوخۆییە گەشەو جوڵانەوەیەکی گەورە بە ئابووری هەرێمی کوردستان دەدات.

لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دهۆکەوە دەچنە هەولێر، بەڕێگەیەکی نزیک و ئاسان بەرەو ناوچەیەکی بازرگانی هاوبەش لەنێوان دهۆک و موسڵ دەچن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی کەرەستەکانیان بۆ ناوەندی موسڵ، ئەمەش بازرگانانی دڵخۆش کردووە، چونکە کاتێک چەکدارانی داعش موسڵیان کۆنترۆڵکرد، ئەوان کارەکانیان لەدەستدا.
 
ئەو ناوچە بازرگانییە کە ئێستا کاری تێدا دەکرێت دەکەوێتە ناوچەی فلێفل و بە دووری 25 کیلۆمتر دەکەوێتە باکووری موسڵ. عیزەت فەتاح، بەڕێوەبەری گومرگی دهۆک دەڵێ "لەگەڵ کردنەوەی ئەو ناوچە بازرگانییە، گازەندەکان چارەسەر دەبن و ئاسانکاری بۆ بارزگانانی دهۆک و موسڵ دەکرێت".

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە