مێردین.. هێرشدەكرێتە سەر هاوسەرۆكی شارەوانی قۆسەر

11-04-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مێردین هێرشكردن
A+ A-

رووداو- مێردین

لە لایەن دوو كەسەوە هێرشدەكرێتە سەر هاوسەرۆكی شارەوانی شارۆچكەی قۆسەر و بریندار دەكرێت.

ئەمڕۆ هەینی 11-4-2014،  لە لایەن دوو كەسەوە هێرشكرایە سەر ئیسماعیل ئاسی، هاوسەرۆكی شارەوانی شارۆچكەی قۆسەری سەربە پارێزگای مێردینی باكووری كوردستان و لە ئاكامدا هەردوو قاچی برینداربوون.

دوای رووداوەكە ئیسماعیل ئاسی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ دەكرێت، بەپێی زانیارییەكانیش یەكێك لە هێرشكەرەكان لە لایەن خەڵكەوە گیراوە و رادەستی پۆلیس كراوە، ئەویترشیان رایكردووە و هێزەكانی پۆلیس سەرقاڵی دەستگركردنین.

دوای رووداوەكەش ژمارەیەك هاونيشتماني لە بەردەم باڵەخانەی شارەوانییەكە كۆبوونەتەوە.







کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە