قاسم سمێل: لە ماوەیەكی نزیكدا شنگال كۆنترۆڵدەكەینەوە

10-08-2014
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن شنگال
A+ A-

رووداو- هەولێر

قاسم سمێل، فەرماندەی جەنگاوەرانی ئێزدی لەمیانەی بەشداریكردنی لە گەشتێكی هەواڵەكانی تەلەفزیۆنی رووداو رایگەیاند كە ئەوان بە فەرمانی مەسعود بارزانی وەك فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان لە شنگال ماونەتەوە و سەرجەم پێشمەرگەكانیش سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان بوون.

سمێل باسی ئەوە دەكات كە خەڵكی ناوچە هاوكاری زۆریان كردوون و شانبەشانی ئەوان شەڕیان كردووە، گوتیشی "شەڕێكی گران لە نێوان ئێمە و ئەوان هەبوو و لەدوای بۆمبارانكردنی فڕۆكەئەمەریكییەكان زیانێكی زۆریان بەركەوت و بە دووربین دەمانبینین كە لاشەی مردووەكانیان دەگواستەوە.

جەختیشیكردەوە كە لەماوەیەكی نزیكدا بە هاوكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان تەواوی شنگال كۆنترۆڵدەكەنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە