رووداو – هەولێر دوو لیوای هێزی پێشمەرگە داخڵی قەزای خوورماتوو بوون و لە قەزاكە بڵاوەیان پێكراوە. شەلال عەبدول، قایمقامی قەزای خورماتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: دوو لیوای هێزی پێشمەرگەی كوردستان هاتوونەتە نێو قەزای خورماتوو و بڵاوبوونەتەوە بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان. ئاماژەی بەوەشكرد، كە ژوورێكی عەمەلیاتی هاوبەش پێكهێنراوە بەمەبەستی سەرپەرشتیكردنی بارودۆخی ئەمنی قەزاكەو گوتیشی "هاتنی هێزی پێشمەرگە رەزامەندی توركمانەكانی ناوچەكەشی لەسەر بووە". گوتیشی "بڕیارە سبەی هێزی دیكەی پێشمەرگە بگەنە خورماتوو". شەلال عەبدول راشیگەیاند، كە لە سلێمان بەگ شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی داعش بەردەوامی هەیە.
هەڤپەیڤین21-10-2026لیوا نازم مالیکی بۆ رووداو: پێشوازی لە ئەفسەرانی ناوچەی باشوور نەدەکرا بۆ چوونە کۆلێژی ئەرکان