لێدوانی گوتەبێژی داعش بۆ رووداو

10-06-2014
رووداو @Rudawkurdish
گوتەبێژی داعش
گوتەبێژی داعش
نیشانەکردن داعش موسڵ
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەبو عومەر، گوتەبێژی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لە موسڵ، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو باسی هێرشەکەی ئەمڕۆیان دەکات بۆسەر پارێزگای نەینەوا و دەڵێت کاردانەوەیە لەبەرامبەر ئەو "زوڵمەی" دەکرێت.

ئەو دەشڵێت کە پلانیان نییە هێرش بکەنە سەر کوردستان و گوتی مەدەنییەکانیش دەپارێزن.

داعش بەوە تۆمەتبارن کە چەندین کەسیان کوشتووە تەنیا لەبەرئەوەی لەگەڵیان نەگونجاون و ئامادە نەبوون لە ژێر دەسەڵاتیان بن.

ئەبو عومەر لە موسڵەوە لە لێدوانێکی تایبەت لەگەڵ رووداودا وەڵامی چەند پرسیارێکی لەسەر گرووپەکەی دایەوە.

ئەو گوتی لە رێگەی شەریعەتەوە مامەڵە لەگەڵ دیلەکان دەکەین و ئەو شۆفیرانەشی کە گیراون گەر پەیوەندییان بە مالیکییەوە نەبێ ئازاد دەکرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە