رووداو- هەولێر
کاژێر 8:15 خولەکی ئەمشەو سێشەممە 10/2/2015، لە گەڕەکی هاوکاری شاری هەولێر ژنێک بە پەتێک خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا.
رائید کاروان عەبدولکەریم، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئافرەتەکە ناوی (خ ع ا) ەو تەمەنی 56 ساڵە، لەگەڵ دوو کچی دەژیا و هاوسەری نەبووە.
سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکاری خۆکوشتنەکەی رائید کاروان گوتی:" لە کاتێکدا کچەکانی لەماڵەوە نەبوون، لە نهۆمی دووەمی خانووەکەیان بە پەتێک خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە". گوتیشی "دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ هۆکاری خۆکوشتنەکەی کراوەتەوە".



