رووداو- واشنتن
كۆبوونەوەی دوو هاوپەیمانی دێرین و بەهێزی یەكدی. رۆژی دووشەممە لە كۆشكی سپی سەرۆكی ئەمریكا، باراك ئۆباما، سوپاسی هاوتا ئەڵمانییەكەی، ئەنجێلا مێركلی كرد بۆ پاڵپشتیكردنی كورد لە شەڕی دژی چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
باراك ئۆباما گوتی،" سوپاسی ئەنجێلا مێركلم كرد بۆ ئەو پاڵپشتییە بەهێزەی وەكو ئەندامێكی هاوپەیمانێتییە نێودەڵەتێییكە پێشكەشی كردووە لە عێراق. لە پێشڤەچوونێكی گرنگی سیاسەتی دەرەوەیدا، ئەڵمانیا هەنگاوێكی گرنگی گرتەبەر كە ئەویش پێدانی چەك بوو بە هێزەكانی كورد لە عێراق. ئەڵمانیا لە ئامادەباشیدایە تا مەشق بە هێزە نێوخۆییەكان بكات لە هەولێر."
حكومەتەكەی مێركل كە چەكی گرنگی هاوشێوەی مووشەكی تانكبڕی میلانی پێشكەش بە پێشمەرگە كردووە، بەڵێنی هاوكاری زیاتری داوە. بەڵام
كورد دەڵێن گرفتێك هەیە كە چەكەكان بە تایبەتی ئەوانەی لە ئەمریكاوە دێن، درەنگ دەگەن و بەپێی پێویست نین.
جێن ساكی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت:" ئێمە بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق كۆمەك پێشكەش دەكەین. سیاسەتمان ئەوەیە كە هەموو گواستنەوەیەكی چەك دەبێت بە تەنسیق لەگەڵ حكومەتی خاوەن سەرەوەری عێراق بێت. ئەمە بەپێی پێداویستییەكی یاساییە بە پێی یاسای ئەمریكا."
ئەم پێگەیەی حكومەتی ئەمریكا له ناوخۆی ئەمریكاشدا لەكەناڵە تەلەفزیۆنییەكانەوە رەخنەی لێدەگیرێت. یەكێك لەو رەخنەگرانە ئەم سیناتۆرە بەناوبانگەیە كە دەنگۆی ئەوە هەیە یەكێك بێت لە كاندیدەكانی ساڵی 2016 بۆ سەرۆكی ئەمریكا.
تێد كروز دەڵێت،"حكومەتەكەمان بەپێی پێویست چەك بۆ كورد دابین ناكات و هەمووی دەنێرن بۆ بەغدا. بەغداش زۆر بەخاوی ئەو چەكانە دەگەیێنێتە كورد. پێویستە چەك بدەین بە كورد. دەبێت پێشمەرگە وەكو ئەو هێزی خۆمان هەژماربكەین لەسەر ئەرزی واقیع. كاریگەرن، ئامادەن و هاوپەیمانی نزیكمانن."
سەرەڕای ئەوە حكومەتی ئەمریكا بۆ رووداو دەڵێت برێكی زۆر چەكیان گەیاندووەتە پێشمەرگە كە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت.
100 تانك و ئۆتۆمبیل و ئامێرێ دژە بۆمب.
1500 تەن كەلوپەلی سەربازی كە بە 60 فڕۆكە گواستراوەتەوە.
15 هەزار روومانە.
18 هەزار تفەنگ (یاخود رایفەڵ)
45 هەزار گوولە هاوەن.