بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەشی نێوانیان، کۆمەڵێک کەسایەتی لە هەڵگرانی بیری ئیسلامی و عەلمانی کۆنفرانسێکیان ئەنجام دا ، بەشێک لە چالاکوانە بەشداربووەکانیش دەلێن، هەرچەندە ئەو جۆرە کۆنفرانسانە بەمەبەستی لێکگەیشتنی هەردوو هزرەکە ئەنجامدەدرێن، بەڵام لە خودی کۆنفرانسەکانیش زۆر جار هزری عەلمانی پشت گوێ دەخەن.
ئەمانە بەشێکن لەمامۆستایانی زانکۆ، پەرلەمانتار و چالاکونانی بواری مەدەنی، کە بەشێکیان هەلگری هزری عەلمانیەت و هزری ئیسڵامین لەهەرێمی کوردستان، هەموویان بەدەوری یەک کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی خالی هاوبەشی نێوان هزرەکانیان بدۆزنەوە و تاووتوێی بکەن .
بەشێک لەچالاکوانانی بواری مەدەنیش پێیان وایە ئەمە تاووتوێکردنی دووهزری جیاوازنییە، بەڵکو تەنها گفتوگۆکردنی یەک فکرەیە، ئەویش فکرەی ئیسڵامیەو عەلمانیەت پشتگوێ خراوە .
ئەوانەی هەلگری فکری ئیسڵامین پێیان وایە تاوەکو ئێستاش زۆرێک لە موسلمانان لە چەمکى عەلمانیەت تێناگەن، بەتایبەت ئەو موسلمانانەى لەناو لایەنە عەلمانیەکانن دەلێن، عەلمانیەت بەگشتى بۆ ژیانى ئینسان ، بەتایبەت بۆ موسلمانان بیرو باوەڕێکى زۆر خراپ و زیان بەخشە .



