کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی بارزانی و جبووری

کۆبوونەوەی بارزانی و جبووری

kurdistan

هەڵوێستی بارزانی سەبارەت بە ئاوارە عەرەبەكانی هەرێمی كوردستان

مەحموود یاسین کوردی

مەحموود یاسین کوردی

09-08-2014
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مەحموود یاسین کوردی
مەحموود یاسین کوردی09-08-2014

بابەتی پەیوەندیدار

پێپ گواردیۆلا: کەسی وەک مێسی نابینمەوە و نەدەبوو ئەوکارە لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەن
وەرزش25-11-2026

پێپ گواردیۆلا: کەسی وەک مێسی نابینمەوە و نەدەبوو ئەوکارە لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەن

زانکۆی لانکاشایر: رۆنی نەعناع لە ماوەی تەنیا 20 رۆژدا پەستانی خوێن دادەبەزێنێت
تەندروستی25-11-2026

زانکۆی لانکاشایر: رۆنی نەعناع لە ماوەی تەنیا 20 رۆژدا پەستانی خوێن دادەبەزێنێت

سەرۆک بارزانی: هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ هیچ بڕیارێک ناکات لە دەرەوەی دەستوور بێت
کوردستان25-11-2026

سەرۆک بارزانی: هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ هیچ بڕیارێک ناکات لە دەرەوەی دەستوور بێت

رووداو-هەولێر
 
سەرۆكی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی لە هەڵوێستی عەرەبە گوندنشییەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شەممە 9ی تەمموزی 2014 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراقی.

لەو كۆبوونەوەیەدا بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ، بارزانی ئەوەی راگەیاند‌ووە: "رەفتاری هەندێ گوندنشین و هۆزی عەرەبی لە شنگال و رۆژهەڵاتی موسڵ لەدژی پێشمەرگە و كوردانی ئێزیدی بینرا جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و دووربوو لە چاوەڕوانیی ئێمە و ترسی ئەوە هەیە كە تیرۆریستان لەوەدا سەر بكەون كە دوژمنایەتیی نێوان كورد و عەرەب دروست بكەن".

بارزانی لەبارەی  ئەو عەرەبە ئاوارانەی پەنایان بۆ كوردستان هێناوە بە سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند‌ووە: "گەلی كوردستان دەستبەرداری رەوشتی بەرزی خۆی نابێت و پەناگەی هەموو ستەملێكراو و لێقەوماوانە و ئاسایشی ئاوارەكان پارێزراو دەبێت".

سەبارەت بە شەڕی داعشیش، بارزانی گوتی: "گەلی كوردستان سەرباری ئەوەی كارەساتی گەورەی ئەنفال و كیمیابارانی بەسەردا هاتووە، بەڵام هیچ كات نەیویست برایەتی و پێكەوەژیانی لەگەڵ عەرەبەكان تێكبچێت و یارمەتیی ئەو عەرەب و هەموو پێكهاتەكانی دیكەی دا كە لە ناوچەكەدا دەژیان. گەلی كوردستان هەمیشە شەڕی حكوومەتە زاڵمەكانی كردووە و هەرگیز لەدژی نەتەوە و خەڵكی مەدەنی نەبووە".
 
بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیش، سەلیم جبووری، سەرۆكی ئەنجو‌ومەنی نوێنەرانی عێراق پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان لەدژی داعش راگەیاندووەو بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانەیان كرد كە لە لایەن چەكدارانەوە دەرهەق بە خەڵكی شنگال و دەرووبەری ئەنجامدراوە.

جبووری سوپاسی بارزانی و گەلی كوردستانیشی كرد كە پەناگەیان بۆ ئاوارەكان و ئازادیخوازان و پێكهاتەكانی عێراق لە كوردستان دروستكردووە و ئەوەیشی روونكردەوە "داعش بە هیچ شێوەیەك نوێنەرایەتی خەڵكی عەرەب و سوننە ناكات و تەنانەت ژمارەیەكی زۆری عەرەب لە زوڵمی داعش ماڵ و حاڵ و موڵكی خۆیان جێهێشتووە و پەنایان بۆ كوردستان هێناوە، ئەوان كۆمەڵێك تاوانبارن كە ئامانجیان تێكدانی ژیانی خەڵك و برایەتی و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عێراقە".
 
بەپێی راگەیەنراوەكە لە بەشێكی كۆبو‌ونەوەكەدا نوێنەرانی پارێزگا سوننەنشینەكانی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بە بارزانییان راگەیاند، "كە ئەو ئاوارە عەرەبانەی لە كوردستاندا نیشتەجێن ئامادەن بۆ ئەوەی شانبەشانی هێزەكانی پێشمەرگە شەڕی دژی داعش بكەن و ناوچەكانیان ئازاد بكەنەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

پێپ گواردیۆلا: کەسی وەک مێسی نابینمەوە و نەدەبوو ئەوکارە لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەن
وەرزش25-11-2026

پێپ گواردیۆلا: کەسی وەک مێسی نابینمەوە و نەدەبوو ئەوکارە لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەن

زانکۆی لانکاشایر: رۆنی نەعناع لە ماوەی تەنیا 20 رۆژدا پەستانی خوێن دادەبەزێنێت
تەندروستی25-11-2026

زانکۆی لانکاشایر: رۆنی نەعناع لە ماوەی تەنیا 20 رۆژدا پەستانی خوێن دادەبەزێنێت

سەرۆک بارزانی: هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ هیچ بڕیارێک ناکات لە دەرەوەی دەستوور بێت
کوردستان25-11-2026

سەرۆک بارزانی: هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ هیچ بڕیارێک ناکات لە دەرەوەی دەستوور بێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە