گالەری

09-02-2019
14 Photos
محەممەد شوانی

رووداو - چۆمان 

کوێستانەکانی پڕژه‌‌ لە سنووری قەزای چۆمان‌، هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ به‌فری لێ ده‌مێنێتەوە و لە وەرزی زستانیشدا گەشتیاران بۆ یاری خلیسکێنەی سەر بەفر سەردانی دەکەن.

رۆژی 2-2-2019، لە کەشوهەوایەکی سارد و لەکاتی بەفرباریندا، فێستیڤاڵی خلیسکانێی سەر بەفر لە چۆمان بەڕێوەچوو. كچه‌ یاریزانێكی سلۆڤینی به‌ یارییه‌ سه‌ركێشییه‌كان خه‌ڵكی سه‌رسام كردبوو‌، له‌گه‌ڵ ئه‌ودا 23 یاریزانی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خلیسکێنەی سەر بەفر خۆبه‌خشانه‌ نمایشیان بۆ فێستیڤاڵی به‌فری ئەمساڵی چۆمان کرد. 

هەروەها سێ تیمی سكیوانی كوردیش كه‌ ژماره‌یه‌ن 19 یاریزان بوو‌، به‌شداریی فێستیڤاڵەکە بوون.

كوێستانی پڕژه‌‌ دەکەوێتە گوندی وێزه‌ی سنووری قه‌زای چۆمان، وێزه‌ دوایین گوندی باشووری كوردستانه‌ و هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ گوندی كۆنه‌لاجانی پیرانشار، كه‌ به‌ دووری 160 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن