رووداو- هەولێر
نزیكەی كاژێر 4ی ئێوارە، لەلایەن ژمارەیەك خۆپێشاندەر لە شاری هەولێر كۆنوسڵخانەی ئێران بەردباران كرا.
پەیامنێری (رووداو) لە شوێنی رووداوەكە رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، خۆپێشاندانێك دژی لەسێدارەدانی لاوانی كورد لە ئێران بۆ بەردەم كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر سازكرا، كە بەشی زۆری خۆپێشاندەرەكان ئەندامانی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون.
گوتیشی:" نزیكەی كاژێر 4ی ئێوارە، ژمارەیەك خۆپێشاندەر ئاراستەی خۆپێشاندانەكەیان گۆڕی و كونسوڵخانەی ئێرانیان بەردباران كرد، .
ئاماژەی بەوەشدا تاوەكو ئێستا هیچ بەرپرسێكی كونسوڵخانەكە نەهاتووەوە دەرەوەو هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخەكەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ