رووداو- هەولێر نزیکەی 23 رۆژە چەکدارانی داعش هێرشێکی چڕیان بۆ سەر شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و بە هەموو شێوەیەک گەمارۆی ئەو شارەیان داوە و رۆژی رابردوو توانیان بگەنە ناو چەند گەڕەکێکی ئەو شارە. فەرماندەیەکی داعش دوای چوونیان بۆ نێو شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند" کوردەکان مسوڵمان نین، یان دەبێت خەلافەتی ئیسلامی قبوڵ بکەن و مسوڵمان بن، یان سەرانە بدەن کە لەو دوو حاڵەتەدا ژیانیان پارێزراوە، ئەگینا دەکوژرێن". ئەو فەرماندەیەی داعش کە بە ئەبوخالید ناسراوە بە راگەیاندنی ئەوەی کورد مسوڵمان نین گوتی" کورد نەتەوەیەکی ئێرانین و نازانم کە لەسەر خاکی عەرەب چی دەکەن، هەمان ئەو حوکمەی کە لەسەر شیعە و ئێزدی و مەسیحی جێبەجێمان کرد لەسەر ئەوانیش جێبەجێی دەکەین. ئەبوخالید هەروەها ئەوەشی گوت کە" فەرمانمان بە موجاهیدەکانمان کردووە، لەگەڵ کچان و ژنانی کورد هەروەک ژنان و کچانی ئێزدی و مەسیحی و شیعە هەڵسوکەوت بکەن". فەرماندەکەی داعش زیاتر دەڵێت" ئەو پیاوە کوردانەی کە لە بەرامبەر دەوڵەتی ئیسلامییەوە بوەستن و بەرگری بکەن، خوێنیان حەڵاڵە و نیکاحی ژنان و کچانیان بۆ موجاهیدن هیچ بەربەستێکی نابێت". ئەو رووی دەمی کردە سەرکردەی وڵاتانی ئیسلامی و هۆشداری ئەوەی دا کە " ئەگەر بەیعەت بەدەوڵەتی ئیسلامی نەدەن بە زوویی موجاهیدینی ئێمە دەگەنە لای ئەوانیش " هەروەها هۆشداری بە سعودیە و ئیمارات دەدات کە لە هاوپەیمانی دژی داعش بەشدارن و دەڵێت" لە ژێر زەوی و تونێلیشەوە بێت موجاهیدەکانی ئێمە شەوانە دەچنە ناو کۆشکەکانیان". ئەبوخالید جەختی لەوە کردەوە " ئازادکردنی شوێنە پیرۆزەکانی مەککە و مەدینە لە ژێر دەستی ئالسەعود لە پلان و بەرنامەی دەوڵەتی ئیسلامیدایە و بە زوویی ئەو شوێنە پیرۆزانە ئازاد دەکرین و لە کۆتاییشدا دارولخەلافەی دەوڵەتی ئیسلامی شاری پیرۆزی مەککە دەبێت".
کوردستان21-06-2026لە حاجی ئۆمەران کۆڵبەری دەستیپێکردەوە؛ رۆژانە 500 کەس کاڵا دەبەنە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان