گەیشتنی هاوکارە مرۆییەکان بە ئاوارەکانی چیای شنگال

08-08-2014
هێڤیدار ئەحمەد
ئاوارەکانی شنگال
ئاوارەکانی شنگال
نیشانەکردن شنگال
A+ A-

رووداو - شنگال

تاوه‌کو ئێستا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاوه‌ره‌کانی کوردانی ئێزدی له‌ چیای شنگال باسده‌کرا ته‌نیا له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌کان بووه‌. به‌ڵام بۆ یه‌که‌مجار وێنه‌ی ڤیدیۆیی به‌ ده‌نگ و ره‌نگ له‌لایه‌ن که‌ناڵی رووداوه‌وه‌ بڵاوده‌کرێتەوە کاتێک هاوکارییە مرۆییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان ده‌گاته‌ ئاوه‌ره‌کانی کوردی ئێزدی، که‌ هه‌فتەیه‌که‌ بەهۆی هەڕەشەکانی چه‌کدارانی داعش له‌ زنجیره‌ چیاکانی شنگال گیریان خواردووه‌.

ئه‌م هاوکارییه‌ که‌ نزیکه‌ی 350 ته‌ن ده‌بوون له‌لایه‌ن ده‌زگای رووانگه‌ و له‌ رێگه‌ی فڕۆکه‌کان گه‌یێندراون. که‌ چه‌ند رۆژێکه‌ ئاوه‌ره‌ ئێزدییه‌کان هه‌ندێکیان له‌ برسان و تێنوێتیان گیانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئێستا ئه‌وان چاوه‌ڕێ دەکه‌ن هه‌موو لایه‌نێک به‌هانایانه‌وه‌ بچن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دۆخه‌ رزگاریان ببێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە