رووداو - مەخموور ئەم دیمەنانەی دەیبینن لەلایەن ستافی رۆژنامەوانی تۆڕی میدیایی رووداو لە میحوەری گوێر - مەخموور وێنە گیراون، کە تێیدا تەرمی دوو چەکداری کوژراوی داعش پیشاندەدات لەدەستی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە). سەنگەر عەبدولرەحمان پەیامنێری رووداو لە سنووری مەخموور رایگەیاند، كە هەر لەو ناوچەیە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) چوار چەكداری داعشیان دەستگیركردووەو تەرمی دوو چەكداری كوژراویشیان كەوتووەتە دەست.
کوردستان17-11-2026خوێندکارانی زانکۆی رۆژئاوا دژی داخستنی زانکۆکەیان خۆپێشاندان دەکەن؛ 25 قوتابی بریندارن
هەواڵە ناوخۆییەکان17-11-2026دوای 10 رۆژ لە لافاوەکەی هەولێر، بەشێک لە هاووڵاتییانی (سڤار تاوەر) بێ ئاو و کارەبان