رووداو- هەولێر
کچە کوردی تاراوگەنشین، هانا جاف، لە زانکۆی کورستان لە هەولێر سیمینارێکی سازکرد. لە ناوەڕۆکی سیمینارەکەدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابی و کەسایەتی جیاواز، باسی لە دەسکەوتەکانی خۆی کرد و پەیمانەکەی دووپاتکردەوە، کە جارێکی دیکە بە چەندین چالاکی پڕبایەخ سەردانی هەرێمی کورستان بکات.
هاندان لەپەروەردە و فێركردن, یەكەم هەنگاوە بەرەو سەركەوتن. زۆرجار قوتابیان متمانەبەخۆبوون لەدەستدەدەن, زۆرجاریش هۆكارێكی دەرەكی دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی متمانە لەوكەسەدا.
هانا جاف، كچە كوردێكی مەكسیكییە, لەدایكبووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە, ئەو ئەمینداری گشتی پارتی دەسەڵاتدارە لەمەكسیك. هەروەرها دامەزرێنەری دەزگای جافە بۆپەروەردە و فێركردن. دەستكەوتێكی زۆر ژیانی ئەوی خستووەتە نێو چیرۆكە سەركەوتووەكان.
هانا بە پێویستی دەزانێت خەڵكی كورد تێكەڵبن بە كەلتووری گەلانی دیكە.
هۆڵی بۆنەكان لەزانكۆی كوردستان لە هەولێر پڕبوو لەقوتابی وكەسایەتی جیاواز, لەرووخساری ئامادەبووانەوە دیاربوو, كە قسەكانی هانا جاف ئەوانی بردبووە نێو خەیاڵێكی قووڵ بەرەو داهاتووێكی گەشتر.
رۆژان مەحموود، قوتابیێكی زانكۆی كوردستانە و دەڵێت, وشەكانی هانا وایلێكردم وابیربكەمەوە، كە بۆچی منیش وەك ئەو سەركەوتوو نەبم.
ئەوخانمە بەڕەچەلەك كوردە، نیازی ئەوەی هەیە سەردانی داهاتووی بۆ كوردستان لەگەڵ گرووپێكی مەكسیكی بێت, بۆ زیاتر ئاشناكردنی كۆمەڵگای كوردی بەكەلتووری گەلانیدی كە.