نوێترین وێنەی هاوژینی نەوشیروان مستەفا بڵاودەكرێتەوە

07-12-2015
مەحموود یاسین کوردی
نیشانەکردن نەوشیروان مستەفا
A+ A-

رووداو- هەولێر

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كە لە سەر پشكی بزووتنەوەی گۆڕان، نوێترین وێنەی هاوژینی رێكخەری گشتی بزووتنەوەكەی بڵاودەكاتەوە.

رۆژی 7-12-2015 هەڤاڵ ئەبوبەكر، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەی "شوعلە خان" هاوژینی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی بڵاوكردەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر نووسیویەتی"ئێوارەی ئەمڕۆ لە میوانداریی شوعلە خاندا، شێرەژنێك پڕ لەژیریی، چاو لە ئاسۆ و خەیاڵ لای خەمەكانی نیشتمان".

خاتوو شوعلە لە ساڵی 1981 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ نەوشیروان مستەفا پێكهێناوە، دوو كوڕ و كچێكی هەن بە ناوەكانی (نما، چیا و چرا)  لە زۆربەی وێستگە و رووداوە سیاسییەكانی كوردستان لە شاخ و شار هاوبەشی نەوشیروان مستەفا هاوسەری كردووە، بەڵام زیاتر وەكو خانمێكی ماڵ دەركەوتووە لە بابەتە سیاسی و حیزبییەكان رۆڵێكی نەبووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە