رووداو - هەولێر
هەردوو حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)، دوای حەوت ساڵ لێكدابڕان و جیابوونەوە، گەڵاڵەنامەی یەكگرتنەوە پێشكەشی یەكدی دەكەن. بەپێی گەڵاڵەنامەكان حدكا دەیەوێ حدك وەك كۆمەڵێك كادر وپێشمەرگەی جیابووەوە بگەڕێنەوە، بەڵام حدك دەیەوێ وەك دوو لایەنی سەربەخۆ تێكەڵ ببنەوە.
پەیوەندی نێوان هەردوو باڵەكەی حیزبی دیموكرات لەدوای بەستنی كۆنگرەی 15ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەساڵی 2012دا گۆڕانی زۆری بەسەردا هات. لەو كۆنگرەیەدا حدكا یەكگرتنەوەی هەردوو باڵەكەی كردە ئامانجی كۆنگرە. حدكیش بەردەوام جەختی لەسەر یەكگرتنەوە كردووە، بەڵام هەتا ئێستاش شێوازی یەكگرتنەوەكە خاڵی ناكۆكی نێوان هەردوولایە.
حدكا زیاتر لە هەوڵی ئەوەدایە حدك وەكو كۆمەڵێك كادر وپێشمەرگە لە قەڵەم بدات كە چۆن رۆیشتوون هەر ئاواش بگەڕێنەوە، بەبێ ئەوەی دان بە ناسنامەی رێكخراوەیی ئەواندا بنێت، بەڵام حدك دەیەوێ حدكا پێكهاتەی رێكخراوەیی ئەوان بە رەسمی بناسێ ووەك دوو لایەنی سەربەخۆ بچنە نێو وردەكارییەكانی یەكگرتنەوە. پرسێك كە حدكا تا ئێستا خۆی لێ نەداوە.
لە نوێترین هەنگاودا، هەردوو لایەنەكەی دیموكرات هەندێكی دیكە چوونە پێش وگەڵاڵەنامەی یەكگرتنەوەیان پێشكەشی یەكدی كرد. گەڵاڵەنامەكەی حدكا هەمان ئەو گەلاڵەنامەیەیە كە ساڵی 1996 حدكا وحدكا - رێبەرایەتی شۆڕشگێڕی یەكخستەوە.
حدكا - رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ لە نەورۆزی 1988 بە رێبەرایەتی جەلیل گادانی وحەسەن رەستگار جیابوونەوە. حدكا دەڵێت “ئەوكات ئێمە هەموومان لەسەر ئەم گەڵاڵەیە رێككەوتووین، بۆیە دەكرێ هەر ئەمە ببێتە بنەمایەك بۆ یەكگرتنەوە، بەڵام هەندێ خاڵیشی جێی مشتومڕە ودەكرێ باسی لەسەر بكرێ”.
بەڵام حدك پێشوازی لەم گەڵاڵەنامەیە نەكردووە. عەبدوڵڵا حەسەنزادە، سكرتێری پێشووی حدكا كە وەك ئەندازیاری یەكگرتنەوەی ساڵی 1996ی حیزبی دیموكرات دەناسرێ، بە (رووداو)ی گوت “ئەگەر بڕیار بێت بەراورد لە نێوان ئەوكات وئێستا بكرێ ئەوە شتێكی زۆر نالەبارەوبەهیچ شێوەیەك لەگەلأ ئێستا ناگونجێ. ئێستا بارودۆخێكە و ئەوكاتیش بارودۆخێك بوو. نە ئێمە داوا لەوان دەكەین وەك رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ بن ونە ئەوانیش حەقیان هەیە داوا لە ئێمە بكەن وەك رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ بین”.
بەپێی گەڵاڵەنامەكەی حدكا، لیژنەیەك بۆ یەكخستنەوەی هەردوولا پێكدێت. ئەو لیژنەیە رێكخستنەكان، دارایی وپەیوەندییەكان تێكەڵ دەكاتەوە. رێكخستنەكانی هەردوولا دەگەڕێنەوە بۆ حاڵەتی بەر لە جیابوونەوە. بەرپرسەكانی حدك هەمان بەرپرسیارێتی پێشوویان لەناو حدكا وەردەگرنەوە، رێكخستنەكانی حدك تێكەڵی رێكخستنی حدكا دەبنەوە و بەمجۆرە حدكا وەك حیزبی دایك دەمێنێتەوە. دواتر كۆنفرانسەكان بۆ كۆنگرە بەبێ جیاوازی بۆ ئەندامانی هەردوولا دەبەسترێ وكۆنگرەی هاوبەش پێكدێت.
سەرچاوەیەك لە حدكا بە (رووداو)ی گوت “هێشتا باس لەوە نەكراوە ئاخۆ ئەو ئەندامانەی رێبەرایەتی هەردوولا كە لە دوایین كۆنگرەیاندا بوونەتە ئەندامی رێبەری چییان لێدێ، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە كە هەموویان لە كۆنگرەی هاوبەشدا بەشدار بن. هەروەها هەموو ئۆرگانەكانی حدكا وەك خۆیان دەمێننەوە، تەنانەت ئەو ئۆرگانانەش كە دوای جیابوونەوە دامەزراون. بەڵام هی لایەنی بەرامبەر هەڵدەوەشێنەوە”. بەڵام بەپێی گەڵاڵەنامەكەی حدك، هەردوولا بە جیا كۆنفرانس دەبەستن ونوێنەر بۆ كۆنگرە دیاری دەكەن. لەم حاڵەتەدا حدكا وەك رێكخستنێكی سەربەخۆ هەڵسوكەوت لەگەڵ حدك دەكات. بەو پێیەش كۆنگرەی 16ی حیزب پێكەوە دەبەستن. بەپێی زانیارییەكانی (رووداو)، لەم گەڵاڵەیەدا هاتووە كە لە كۆنگرەدا مەسەلەی ناوی حیزب و لۆگۆ یەكلایی دەكرێتەوە، هەروەها بەپێی گەڵاڵەنامەكەی حدك، هەر بڕیارێك لەدوای لەتبوون درابێت بۆ پرسەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبێ هەڵوەشێتەوەومێژووی حدكیش وەك مێژووی حیزب قبولأ بكرێ. لەو كۆنگرە هاوبەشەدا هەردوولا لەسەر خاڵە جەوهەرییەكان رێككەوتن دەكەن وبڕیاری یەكگرتنەوە دەدەن. بەرپرسایەتی ئۆرگانەكان لە پلینیۆمی دوای كۆنگرە دیاری دەكرێن. حدك دەبێت وەك بەشێكی دیموكرات دانی پێدا بنرێ. حدك بۆ جێبەجێكردنی ئەم گەڵاڵەیەی یەك ساڵی دیاری كردووە.
بەڵام پێناچێت ئەو دوو گەڵاڵەنامەیە هیچیان لێ شین ببێ، چونكە تێڕوانینی جیاواز لە نێوان هەردوولا زۆرە. لە نێو حدك دوو روانگە هەیە، كە یەكێكیان لەگەڵ یەكگرتنەوە و ئەوەی دیكەشیان دژیەتی. بەڵام لەنێو حدكا سێ روانگە هەیە. یەكەم: باوەڕی بە یەكگرتنەوە هەیە. دووەم: پێیوایە حدك بە رەسمی بناسرێ، ئەم روانگەیە لایەنگری زۆری نییە. سێیەم، لەگەڵ مانەوەی ئەم دۆخەی ئێستایە، ئەم روانگەیە لەنێو رێبەریی حیزبدا زیاترین لایەنگری هەیە، چونكە هەندێكیان بەو یەكگرتنەوەیە پۆستەكانیان لەدەستدەدەن.

.jpg&w=3840&q=75)