رووداو- هەولێر
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاستەنگەكانی بەردەم وەزارەتەكەیان لەبارەی دواكەوتنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەخاتەڕوو، ئاشكراشی كرد كە زیاتر لە 100 هەزار پێشمەرگە نەخراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان بەشداریی بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تەلەفزیۆنی (رووداو)ی كرد و لەبارەی كەمیی و دواكەوتنی مووچەی پێشمەرگەوە گوتی: "دان بەوەدا دەنێم، ئەگەر پێشمەرگە بەراورد بكەین لەگەڵ ئەو ئەركەی خراوەتەسەر شانی، ئەوا مووچەكەی كەمە".
سەبارەت بە درەنگكەوتنی مووچەی پێشمەرگە گوتی "سیستەمی پێدانی مووچە بە قۆناخە، هەر وەزارەتێك كاتێكی بۆ دیاریكراوە، هەروەها لە ئامادەكردنی خشتەی مووچەخۆرانەوە تا وردبینیكردن، ناردنی بۆ وەرزارەتی دارایی، دابینكردنی بودجەو دابینكردنی مووچەكە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە و درووستكردنی چەك و پێدانی مووچە لەلایەن بانكەوە زۆری پێدەچێت".
گوتیشی "ئێمە لە 25 مانگەوە لیستی ناوی مووچەخۆرانمان ئامادەیە و وردبینی كراوە، لەو رێككەوتەوە چاوەڕێی دابینكردنی پارە دەكەین لەلایەن وەزارەتی داراییەوە".
جەبارە یاوەر لەڕێی بەرنامەكەی رووداوەوە داوای كرد، لیژنەیەك پێكبهێنرێ بۆ زانینی هۆكاری دواكەوتنی مووچەی پێشمەرگەو گوتی "ئەگەر دەركەوت من كەمتەرخەمم لە كارەكەم، با لێپێچینەوەم لەگەڵدا بكەن و دادگاییم بكەن".
یاوەر ئاشكراشی كرد لەنێو وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەی رێكخراوە 42 هەزار پێشمەرگەیان هەیەو گوتی "زیاتر لە 100 هەزار پێشمەرگە لە دەرەوەی یەكخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگەن".
گوتیشی "ئێمە پێویستیمان بە هێزێكی پێشمەرگەی یەكخراوی، نیشتیمانی و ژمارە دیاریكراو هەیە، ئەمە فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، كە نابێ هیچ هێزێك لە دەرەوەی چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بوونی هەبێت".
داواشیكرد میزانییەی وەزارەتی پێشمەرگە، بەشێك بێت لە میزانییەی سیادی عێراقو روونیكردەوە "ئێستا میزانییەی وەزارەتی پێشمەرگە بەجۆرێك دابیندەكرێ، كە میزانییەی خەمڵێنراوی هەر وەزارەتێكی مەدەنی بڕێكی لێ كەم دەكەنەوە و وەك سلفە دەیدەنە وەزارەتی پێشمەرگە".
ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان بۆ ساڵی 2013 داوای 2 ترلیۆن و 200 ملیار دیناریان كردووە، بەڵام ترلیۆنێك و 300 ملیار دیناریان بۆ پەسەندكراوە، ئەمە لەكاتێكدا بە گوتەی جەبار یاوەر تەنیا بۆ مووچە پێویستیان بە ترلیۆنێك و 600 ملیار دینارە.
جەختیشیكردەوە یەكێك لە بڕگە سەرەكییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق، كێشەی مووچەی پێشمەرگەیەو پێیوایە تاوەكو حكومەتی عێراق بودجەی پێشمەرگە لە بودجەی سیادی نەدات، ئەو كێشەیە هەروا بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە هەوڵەكانیان بۆ زیادكردنی مووچەی پێشمەرگە، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە گوتی "ئێمە لە ساڵی 2010وە دوو جار هەوڵی زیادكردنی مووچەی پێشمەرگەمان داوە، هەوڵی یەكەم ئەوەبوو ئەو مووچانەی كەم بوون زیادمان كردن، ئێستاش بڕیارمان داوە هەوڵێك بدەین و نووسراوێك بەرز بكەینەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لە بودجەی 2014 بودجەیەكی ئەوتۆ دابنرێ كە بتوانین مووچەی پێشمەرگە بەرز بكەینەوە".