رووداو- حەمدانییە
بەرزکردنەوەی چەک وەک هێمایەک بۆ سەرکەوتن، ئەمە ئەو رێگایەبوو کە پێشمەرگە لە سنووری قەزای حەمدانییە دەیگرتەبەر بۆ ئەوەی دانیشتوانی ئەو شارۆچکەیە بە ورەبەرزی بمێننەوە، هاونیشتمانیانیش کە هێزەكانی پێشمەرگەیان بەو شێوەیە دەبینین، چەکەکانیان بۆ ئاسمان بەرزدەکردەوە و هاوریان دەکرد بژی پێشمەرگە و دروود بۆ خاک.
ئەوان بەبێ گوێدانە رەنگ و ئایین و نەتەوە، لەیەک سەنگەردا ئامادەی رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش بوون. هاونیشتمانیان هەندێک دڵەڕاوکێیان پێوەدیاربوو، بەڵام کە دەچوونە بازگەکان و گەنجانیان شانبەشانی پێشمەرگەکان بە ورەبەرزییەوە دەبینین، بە زەردەخەنەوە دەگەڕانەوە شارۆچکەکەی خۆیان و ژیانی ئاساییان دەستپێدەکردەوە.
قەزای حەمدانییە بە دووری 17 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ و پێکهاتەکانی مەسیحی، کاپۆلیکی، ئارتەدۆکس، کوردی شەبەک و بەشێکی کەمی پێکهاتەی تورکمانی تێدا دەژین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ