رووداو- هەولێر
وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە پێشمەرگە لە مەخموور پاشەكشەی كردبێت و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش دەڵێت سەرجەم بەرزاییەكانی مەخموور بەدەست پیشمەرگەوەن.
هەڵگورد حیكمەت، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ تۆڕى میدیایی رووداو رەتیدەكاتەوە پێشمەرگە لە مەخموور پاشەكشەی كردبێت و دەڵێت جگە لە پێشمەرگە چەندین سەركردەی سەربازی و سیاسی لە مەخموورن.
هەروەها لە لێدوانێكدا بۆ رووداو، ئەنوەری حاجی عوسمان، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە گوتی : "سەرجەم بەرزاییەكانی مەخموور بەدەست پیشمەرگەوەن".



.jpg&w=3840&q=75)
