رووداو - هەولێر موشیر گەڵاڵی، خاوەنی بڕاوانامەی ماجستێر لە دیراساتی ئیسلامی، شەڕ دژی داعش بە"جیهاد" دەزانێ و دەڵێ "بووەتە فەرزی عەین لەسەر هەر تاكێكی كورد". موشیر گەڵاڵی پێیوایە چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش) ئاینی ئیسلامیان لەپێش چاوی خەڵك ناشرین كردووەو دەڵێ "ئیسلامی راست ئەوەیە بەرگریی لە خەڵكی مەدەنی و سڤیل بكات نەك بیانكوژێت". ئەو كە تازە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە، ئامادەیی خۆی دەربڕی ئەركی پاراستنی كوردە ئێزدییەكانی شنگال لە ئەستۆ بگرێ، بەومەرجەی وەك خۆی دەڵێ كەتیبەیەكی سەت كەسی پێكبهێنرێ .