رووداو – هەولێر
لە بەندەری ئەسکەندەرونی تورکیاوە تاوەرێکی زەبەلاحی پاڵاوتنی نەوت کەوتووەتە رێگە و چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی 15 رۆژدا بگاتە کوردستان.
بەپێی میدیاکانی تورکیا ئێوارەی 6-7-2014 تاوەرێکی زەبەلاحی پاڵاوتنی نەوت، کە لە شاری دوبەیەوە بە پاپۆڕ گەیەندرابووە بەندەری ئەسکەندەرونی تورکیا، کەوتەڕێ بەرەو هەرێمی کوردستان.
زەبەلاحیی تاورەکە بووەتە جێگەی سەرنجی دانیشتووانی ناوچەکە و میدیاکان و کاریگەریی نەرێنیشی لەسەر هاتووچۆ درووستکردووە.
کێشی تاوەرەکە 250 تۆن و درێژییەکەشی 70 مەترە و بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری 40 تایە دەگوێزرێتەوە.
شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە میدیا تورکییەکانی راگەیاندووە، تاوەرەکە دەگوێزێتەوە بۆ باشووری کوردستان و چاوەڕوان دەکەن لە 15 رۆژدا بگات.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ