رووداو هەولێر
نەجات عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند ''ئێمە ئێستا لە سەنگەرەکانی خۆمانین لە نێوان حاجی عەلی و مەخموور، پێشمەرگەکانمان ورەیان بەرزەو هێزی پشتیوانیشمان پێگەیشتووەو تا توانامان هەبێ بەرگری لە خاکی خۆمان دەکەین''.
سەبارەت بە نیگەرانییەکانی خەڵک نەجات عەلی رایگەیاند ''نابێ خەڵکی ئێمە بڕوایان بە پروپاگەندەکانی داعش هەبێ، چونکە داعش ئەو هێزە نییە تا بتوانێ پێشڕەوی بکات، لە چەند رۆژی رابردوو چەندین جار هێرشەکانیانمان تێکشکانووە''.
ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی ئەوەشی راگەیاند ''هیچ مەترسییەک لەسەر خەڵکی مەخموور نییە، مەخموور و گوندە عەرەبەکانی دەوروبەری مەخمووریش بە تەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەیەو خەڵکیش دڵنیادەکەینەوە کە ئەو دەنگۆیانەی هەن، بێجگە لە پروپاگەندەی دوژمنان شتێکی دیکە بوونی نییە''.


.jpg&w=3840&q=75)

