-
رووداو - هەولێر
-
عەلی حوسێن، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە سنووری گوێر هێزەكانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان و، هێزێكی گەورەی پشتیوانیش گەیشتوونەتە مەخموور و چەكی پێشكەوتوویان پێیە.
عەلی حوسێن گوتی"من ئێستا لە ناو سەربازگەی مەخممورم، چەكدارانی داعش چەند هێرشێكیان كردوون بەڵام تێكشكێندراون و چەند هەمەرێكیان جیهێشتوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە هێزێكی زۆر گەیشتووەتە نێو مەخموور و هێزێكی زۆریش لە دەوروبەری گوێرن. هەروەها خەڵكی شارەزای ناوچەكە هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن. گوتیشی : "خەڵكی ناوچەكە دڵنیادەكەینەوە كە هیچ شتێك روونادات".




