کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەكدارانی داعش

چەكدارانی داعش

kurdistan

لە چەند قۆڵێكەوە هێرشی داعش لە گوێر تێكدەشكێندرێ

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

06-08-2014
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی06-08-2014

بابەتی پەیوەندیدار

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن
هەڤپەیڤین26-11-2026

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە
عێراق26-11-2026

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە
عێراق26-11-2026

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە

رووداو- گوێر

هێزەكانی پێشمەرگە لە چەند قۆڵێكەوە هێرشی چەكدارانی داعش لە ناحیەی گوێر تێكدەشكێنن و  هەنگاو بە هەنگاو  پێشڕەوی دەكەن.

سیروان عەباس، نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداو لە گوێر رایگەیاند، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە چەند قۆڵێكەوە هێرشیانكردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و ویستیان دزە بكەنە نێو ناحیەی گوێر، بەڵام لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگە بەرپەرچیان درایەوە و تێكشكێندران.

نێردراوی رووداو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هێزەكانی پێشمەرگە چەكی قورس و پێشكەوتوویان بەدەست گەیشتووە و بەشێوەیەكی رێكوپێك دابەشكراون، دەشڵێت تاوەكو ئێستا ناوەناوە دەنگی تەقە هەر دەبیسترێت.

وەك نێردراوی رووداو لە زاری بەرپرسە ئەمنییەكانی ئەو ناوچەیە باسیدەكات، هۆكاری ئەنجامدانی ئەو هێرشانەی چەكدارانی داعش “بۆئەوەیە تاوەكو گوشار لەسەر خۆیان لە بەرەی شنگال و دەوروبەری كەم بكەنەوە”.

سیروان عەباس ئەوەش دەخاتەڕوو كە چەندین گەنج لەناوچە پەیوەندییان بە هێزەكانی پێشمەرگەوە كردووە بۆ ئەوەی بە خۆبەخش دژی چەكدارانی داعش شەڕ بكەن و لە نێویاندا چەند گەنجێكی عەرەبیش هەن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە تەنیا ناونووسكراون و وەك سەرچاوەیەكی پێشمەرگە بۆ رووداو ئاشكرایكرد لەكاتی پێویست بانگدەكرێن.

لە مانگی حوزەیرانەوە چەكدارانی داعش توانیویانە كێڵگە نەوتییەكانی گوێر كۆنترۆڵ بكەن، بەڵام نەیانتوانیوە بگەنە گوندەكانی باشووری كوردستان لەو ناوچەیە.


بابەتی پەیوەندیدار

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن
هەڤپەیڤین26-11-2026

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە
عێراق26-11-2026

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە
عێراق26-11-2026

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە