رووداو- هەولێر
هێزەكانی پێشمەرگە كۆمەڵگەی دووگرێ لە ناحیەی سنوون و گوندەكانی مەحموودییە و سعودییە لە ناوچەی رەبیعە كۆنترۆڵ دەكەن .
هێزەكانی پێشمەرگە هەر ئێستا توانییان (كۆمەڵگەی دووگرێ) لە دەست چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش) دەربێنن و، فەرماندەیەكی پێشمەرگە دەڵێت ، دوو كاژێری دیكە شارۆچكەی سنوونێ دەگرینەوە .
ئاشتی كۆچەر ، كە فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەیە لە بەرەی شەڕەوە لە كۆمەڵگەی دووگرێ، كە دوو كیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچكەی (سنوونێ)ەوە دوورە ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند كە ئەوان ئێستا توانیویانە كۆمەڵگەی دووگرێ لە دەست هێزەكانی داعش دەربێنن و، ئێستا بەرەو سەنتەری ناحیەی سنوونێ دەچن .




