رووداو – شەنگال بەپێی زانیاری پەیامنێرانی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەرەكانی شەڕەوە، لە ناوچەی شەنگال و رەبیعەوە ، پێشڕەوی پێشمەرگە لە ناوچەی رەبیعە بەردەوامە و ، هێزەكانی داعش لە سنوونێ كەوتوونەتە گەمارۆی هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە . بەپێی ئەو زانیاریانەی كە دەقیقە بە دەقیقە لە پەیامنێرانی رووداوەوە دەگەن لە بەرەكانی شەڕەوە ، ئێستا هێزێكی زۆری پێشمەرگە گەیشتووەتە چیای شەنگال . هەروەها بەپێی ئەو زانیاریانە پێشمەرگە لە رەبیعە لەسەر سنووری نێودەوڵەتی توركیا بەرەو موسڵ و ناوچەی زووممار لە پێشڕەویدایە . بەپێی زانیاری پەیامنێرانی رووداو ، ئێستا شەڕێكی سەخت هەیە لە گوندی مەحموودیە لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و ، چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش). هەروەها هێزێكی زۆری پێشمەرگە گوندەكانی دەوروبەری شارۆچكەی سنوونێی لە دەست چەكدارانی داعش دەرهێناون ، گەیشتوونەتە ئەو هێزەی كوردانی ئێزدی كە چوار رۆژە لەژێر فەرماندەیی قاسم سمێل و قاسم شەشۆی ، كارگێڕی لقی شەنگالی پارتی دیموكراتی كوردستاندا لە بەرامبەر داعش شەڕ دەكەن ، بۆ پاراستنی 50 هەزار كوردی ئێزدی لە چیای شنگال. بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرانمان ، چەكدارانی داعش لە سنوونێ رادەكەن . ناحییەی سنوونێ سەر بە قەزای شنگالە و دەكەوێتە 120 كیلۆمەتری رۆژئاوای شاری موسڵ و زۆرینەی دانیشتوانەكەی كوردی ئێزدین ، لەگەڵ عەرەب و 10كیلۆمەتر لە شاخی شەنگالەوە دوورە. سنوونێ خاوەن پێگەیەكی ستراتیژییە لەڕووی جوگرافییەوەو دەبێتە هۆی كرانەوەی رێگەی دەربازبوون بۆ ئەو 50 هەزار كەسەی كە لەچیای شنگالدان . بەپێی زانیاری سەرچاوەكانی پێشمەرگە ، داعش بۆ كەمكردنەوەی هێرشی پێشمەرگە لەسەر خۆی ، لەلای تلكێف و گوێڕەوە جاربەجار هەوڵی هێرشكردن دەدات ، بەڵام هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراون .
تەندروستی26-10-2026ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: بەهۆکاری سیاسی رێگری لە هێنانی سێ ئامێری پزیشکی بۆ کۆیە دەکرێت