رووداو - هەولێر
ئەو شوێنەی كچە پارێزەرەكەی شاری هەولێری تێدا كوژرا، نزیكە لە دریم سیتی و، بە شوێنێك دادەنرێت كە لە رووی ئاسایشەوە پارێزراوە و، هەر سێ دەرگای دریم سیتی بە ئاسایش كۆنترۆڵ كراون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو سەردانی ئەو شوێنەی كردووە، كە ناز سلێمان، پارێزەری تێدا كوژراوە، كە نزیكە لە یەكەی نیشتەجێبوونی دریم سیتی.
ئەو شوێنەی كچە پارێزەرەكەی تێدا كوژراوە، جێی سەرسوڕمانە بۆ پۆلیس و كەسوكاری كچەكە بەوپێیەی ئەو شوێنە لە سێ دەرگای دریم سیتی بە ئاسایشی تایبەت بە یەكەی نیشتەجێبوونەكان پارێزراوە.
ناز سلێمان، لەدایكبووی ساڵی 1991 کچی بچوکی خێزانەكەی بووە، ئەندامانی خێزانەكەشی هەموویان تووشی شۆک بوونە.
ناز سلێمانی، دەرچووی کۆلێژی یاسای زانکۆی جیهان بووە و لە کۆمپانیایەکی تایبەت لە هەولێر کاری کردووە.
ناز سلێمان ئەحمەد، رۆژی 2-1-2016 رفێندرا و رۆژی 4-1-2016 تەرمەکەی دۆزرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ