رووداو - ئامێدی
لە قەزای ئامێدی گەنجێکی تەمەن 28 ساڵ بەناوی (بەڕۆژ رەمەزان) لەلایەن پەکەکەوە کوژرا.
بەڕۆژ رەمەزان، رۆژی 3-12-2016 بەمەبەستی گەشتکردن دەچێتە چیای سگێرێ لە دەوروبەری قەزای ئامێدی و بەگوتەی کەسوکاری لەلایەن گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە PKK کوژراوە.
هۆشیار مەجید، برادەری بەڕۆژ رەمەزان لە لێدوانێکدا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "خەڵکی ئێمە رۆژانە بۆ کۆکردنەوەی دار و ئیشوکاری رۆژانە سەردانی ئەو ناوچە شاخاویانە دەکەن کە گەریلاکانی پەکەکەی لێیە، بەڵام ئەوان بەبێ هیچ مەبەستێک خەڵکی ئێمە بەم شێوە دەکوژن".
خەڵکی گوندی گیزێ داواکارن کە لایەنی پەیوەندیدار بەزووترین کات بەدواداچوون بۆ کەیسی کوژراوەکە بکەن، بۆئەوەی جارێکی دیکە رووداوەی هاوشێوەی ئەوە دووبارە نەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ