عەبادی گەیشتە هەولێر

05-11-2016
رووداو @Rudawkurdish
لە فڕۆكەخانەی هەولێر لەلایەن بارزانی پێشوازی لە حەیدەر عەبادی كرا
لە فڕۆكەخانەی هەولێر لەلایەن بارزانی پێشوازی لە حەیدەر عەبادی كرا
نیشانەکردن عەبادی بارزانی هەولێر شەڕی_موسڵ
A+ A-

رووداو - هەولێر

حەیدەر عەبادی گەیشتە فڕۆكەخانەی هەولێر و لەلایەن مەسعود بارزانی پێشوازی لێكرا.

حەیدەری عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، بە هاوڕێیەتی ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی، كەمێك پێش ئێستا بە جلی سەربازی و سێ هەلیكۆپتەری سەربازییەوە لە شارۆچكەی بەرتللەی نزیك موسڵەوە گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

لە فڕۆكەخانەی هەولێر لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت، مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای حكومی و سەربازی پێشوازییان لێكرا.

هێڤیدار ئەحمەد، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، بڕیارە هەردوو شاندی عێراق و كوردستان لە فڕۆكەخانە نانی ئێوارە بخۆن، پاشان لە كۆبوونەوەیەكدا شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ تاوتوێ بكەن.

پەیامنێری رووداو باسی لەوەش كرد، بەهۆی ئەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەندامی شاندەكەی كوردستانە، پێدەچێت باسی چوونی ئەو شاندە حكومییەی كوردستان بۆ بەغدا بكرێت كە بەنیازە بۆ شۆڕكردنەوەی رێككەوتنی نێوان هەردوولا سەردانی بەغدا بكات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە