رووداو- هەولێر
سەرچاوەیەكی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت ''شەڕو پێكدان لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش لە گوندی كوشافی كوردی لە ناحیەی گوێڕی قەزای مەخموور بەردەوامە و، دوای ئەوەی چەكدارانی داعش هێرشێكی بەرفراوانیان دەستپێكرد زیاتر لە 16 تەرمیان لێ بەجێماون''.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی ''لەو سنوورە و لە گوندەكانی حاجی عەلی و مەهانە لە سنووری مەخموور پێشمەرگە هێرشێكی فراوانی دەستیپێكردووە و بەشێكی زۆر لە چەكدارانی داعش لە هەڵهاتندان''.
وەك سەرچاوەكە باسیدەكات لە سنووری موسڵ و لە بازگەی گۆگجەلیل چەكدارانی داعش بە هاوەن و دۆشكە هێرشیانكردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگەو لە بەرپرچدانەوەی پێشمەرگەشدا چەكدارێكی زۆریان لێ كوژراوە، لە رۆژئاوای بەنداوی موسڵیش لە ناوچەی عەین زالە پێشمەرگە هێرشێكی بەرفراوانی دەستپێكردووە'.



.jpg&w=3840&q=75)