رووداو-سلێمانی
فەرماندەی گشتیی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە جەلەولاوە بە ( تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێشمەرگە هێرشێكی داعشی تێكشكاندووە و 4 كوژراویان هەیە.
محەممەد حاجی قادر، فەرماندەی گشتیی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی كوردستان، دەڵێ "كاژێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە جەلەولا و ئێمە پێشتر زانیاریمان هەبوو، بۆیە وەڵاممان دانەوە و لە ئەنجامدا هێرشەكەیان تێكشكێندرا".
گوتیشی "4 كوژراویان هەیە، بەڵام تەرمی 3 لە كوژراوەكانیان دەرباز كردووە و تەنیا 1كوژراویان لە بەردەستی پێشمەرگەدایە".

