رووداو - هەولێر
یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەکە، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی گوندەكانی مێونێ، هەمران و سارتکێی سەر بە رەبەت لە ناوچەی سەردەشت راگەیاند.
یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان، كه سەر بە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاك)ـه، لە راگەیێندراوێكدا، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-5-2016 بڵاویكردەوە، رایگەیاند "سوپای پاسداران گورزی کوشندەیان بەرکەوتووە".
یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاندووە "شەڕەکە لە نێوان یەرەکە و هێزەکانی کۆنترا گەریلای پاسداران بووە".
یەرەكە دەشڵێت "شەڕکە کاژێر 4ی بەیانی دەستیپێکردووە و تاوەکو کاژێر 1ی دوای نیوەڕۆ بەردەوامبووە".
یەرەكە ئاشكرایكردووە، ژمارەیەکی زۆری هێزە خۆجێیەکانی پاسدارانی ئێران کوژراون و برینداربوون و هێزێکی زۆریش پشتیوانی هێندراوەتە ناوچەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ