کەرکووک هێرش و پێکدادانێکی خوێناوی بەخۆیەوە دەبینێ، بەڵام پارێزگاری کەرکووک لەو شارە نابینرێ.
پەیامنێری (رووداو) لە کەرکووک رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هیچ شوێنێک نەجمەدین کەریم، پارێزگاری ئەو شارە نەبینراوە و دەڵێن لە ئەمریکایە.
هەروەها گوتیشی، زانیاری هەیە کە ئەمشەو بە نیازە بگەڕێتەوە.
بەڵام رووداو پەیوەندی کرد بە چەند بەرپرسێکی شارەکەو گوتیان لە کەرکووکە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دیارنیە پارێزگاری کەرکووک لە کوێیە
بەڵام رووداو پەیوەندی کرد بە چەند بەرپرسێکی شارەکەو گوتیان لە کەرکووکە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دیارنیە پارێزگاری کەرکووک لە کوێیە
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەردەم بارەگای دەزگای هەواڵگری عێراق لە شاری كەركووك تەقییەوە، دوای تەقینەوەكەش ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردە سەر بارەگاكەو كۆنترۆڵیان كرد، تاوەكو ئێستاش شەڕ و پێكدادان لەنێوان چەكدارەكان و هێزە ئەمنییەكانی ئەوشارە بەردەوامە.
كەمێك پێش ئێستاش لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی گوت، هێزەكانمان لە سلێمانییەوە گەیشتوونەتە شاری كەركووك بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكە.
لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشدا، پەرش و بڵاوییەك لەوێ هەیە و هێزێكی زۆر لەوێ كۆبووەتەوە، دەبێت ئەو هێزانە لابچن بۆئەوەی هێزەكانی ئەوان ئەو پلانەی دایان رشتووە جێبەجێی بكەن.
لەبارەی دواین ژمارەی كوژرا و بریندارانیش ،د. سەباح ئەمین، بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی كەركووك بە (رووداو)ی گوت "تاوەكو ئێستا 5 كەس كوژراون و 60 كەسی دیكەش برینداربوونە، كوژراوەكانیش بریتین لە رائیدێكی پۆلیس، دوو كارمەندی ئاسایش، پۆلیسێك، شۆفێرێكی ئەمبوڵانس، 5 لە بریندارەكانیش كارمەندی تەندرووستین، چەند بریندارێكيش رەوانەی هەولێر كراون".




