رووداو-واشنتن
هێزی پێشمه‌رگه مه‌شقده‌كه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپێك كه به "به‌هێزترین رێكخراوی تیرۆریستی جیهان" ناویده‌ركردووه: ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (یاخود داعش).
پێشمه‌رگه ده‌یان ساڵه شه‌ڕده‌كات. دژی دووژمنی زۆر به‌هێزتر له داعش جه‌نگاوه، وه‌كو سوپای پێشووی عێراق، به‌ڵام هیچ شه‌ڕێك هێنده‌ی ئه‌م شه‌ڕه ناوی به‌رزنه‌كردووەته‌وه.
پێشمەرگە، به‌هۆی بوێری و میانڕه‌ویانه‌وه له لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواوه ستایش ده‌كرێن و مه‌شق و چه‌كیان بۆ دابینده‌كرێت.
له كۆنگرێسی ئه‌مریكا، رۆژانێك یاسا ده‌ركرا بۆ ناساندنی پێشمه‌رگه وه‌كو هێزێكی تیرۆریستی. ته‌نانه‌ت تا پێش هێرشی داعش، بۆ سه‌ر كوردستان، پێشمه‌رگه له لیستی پله سێی تیرۆری ئه‌مریكادا بوو. له گۆڕانێكی مێژوویدا، هه‌موو ئه‌و دژایه‌تییانه ئێستا بوونه‌ته رابردوویه‌كی دوور. ئه‌مڕۆ قورسه له كۆنگرێسی ئه‌مریكادا كه‌سێك بدۆزیته‌وه به ئاشكرا دژی پێشمه‌رگه بێت.
روبن چاڵیگۆ، ئه‌ندامی كۆنگرێس دەڵێ"ئه‌ندامانی كۆنگرێس پێشمه‌رگه وه‌كو یه‌كێك له كاریگه‌رترین هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بینن. ده‌زانین كاریگه‌رانه دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن."
پێشمه‌رگه چه‌كی پێشكه‌وتووی زۆری له ئه‌مریكا و وڵاتانی دیکە پێبه‌خشراوه، له فیشه‌ك و چه‌كی سووكه‌وه بۆ چه‌كی دژه تانك. پێشمه‌رگه هێشتا وه‌كو سوپای ده‌وڵه‌تێك راسته‌وخۆ چه‌كی پێ‌نادرێت. یه‌كێك له به‌هێزترین ئه‌و چه‌كانه‌ی كه پێشمه‌رگه ده‌ڵێن زۆر سوودیان لێبینیووه چه‌كێكی تانكبڕی ئه‌ڵمانییه به‌ناوی میلان.
ئه‌كسل شێڤه‌ر، ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای فیدرال سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی سۆسیال دیموكرات . س پ د لە باسکردنی پێشمەرگەدا دەڵێ "كاتێك گوێم له ناوی پێشمه‌رگه ده‌بێت، بۆ من وێنه‌ی ئه‌و هێزه ئازایه دێته به‌رچاوم كه توانییان دژی دڕنده‌ترین تێرۆرسیتی جیهان بجه‌نگن و شكستیان پێبهێنن".
دۆستایه‌تی رۆژئاواییه‌كان بۆ كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٩٩١، كاتێك ئه‌مریكا ناوچه‌ی دژه‌فڕینی بۆ كوردانی باشووری كوردستان دژی سه‌دام حسێن دروستكرد. ژەنەڕاڵ جیم جۆنز یه‌كێك بوو له‌و ژه‌نه‌راڵه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مریكا كه ده‌ستی له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌دا هه‌بوو.
ژه‌نه‌ڕاڵ جیم جۆنز، یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی كه به‌شداریكرد له دروستكردنی ناوچه‌ی دژه فڕین بۆ كوردستان دەڵێ "مارێنزه‌كان، سه‌ربازه‌كان و هێزه‌كانی ده‌ریایی و ئاسمانی كه به‌شداریانكرد له‌مه‌دا گه‌لی كوردیان له‌یاده. گه‌لی كوردیان خۆشده‌وێت. ده‌زانین كورد باشترین دۆستمانن. ئه‌و كات هه‌ستمان پێكرد. ئه‌مڕۆش هه‌ستی پێده‌كه‌ین".
ژه‌نه‌راڵ ده‌یڤد پاتریۆس، كه له عێراق خزمه‌تیكردووه و سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا CIA-یە. هه‌فته‌ی رابردوو ئاماده‌ی بۆنه‌یه‌ك بوو كه ئۆفیسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌واشنتن رێكیخستبوو بۆ رێزلێنان له‌و ئه‌مریكیانه‌ی له كوردستان خزمه‌تیانكردووه.
ده‌یڤد پترایۆس باسی دۆستانی کورد دەکات و دەڵێ "به‌دڵنیایه‌وه جگه له شاخه‌كان دۆستتان هه‌ن. زۆرێكیان ئه‌م ئێواره‌یه لێره كۆبوونه‌ته‌وه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ