رووداو- هەولێر
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕیشدا پەیڕەوی مافەکانی مرۆڤ دەکەن و ئاماژەی بە ژمارەی شەهیدانی پێشمەرگە کرد و گوتی، "تاوەکو ئێستا999 پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش شەهیدبوون".
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە بڵاوکردنەوە هەواڵە بینراوەکان لە سەنگەرەکانی پێشەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، "دەبێتە هۆی ناردنی زانیاری بێ بەرامبەر بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان".
جەبار یاوەر لەبارەی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە تێیدا چەند چەکدارێک سووکایەتی بە تەرمی چەکدارانی داعش دەکەن، رایگەیاند، کە وەزارەتی پێشمەرگە لێکۆڵینەوە لەو گرتەیە دەکات و ئەم کارە، "رەوشتی پێشمەرگە نییە".
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەو کاتەوەی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هێرشیان کردووەتە سەر عێراق و باشووری کوردستان، واتە لە رۆژی 10ـی حوەزەیرانی 2014ـەوە تاوەکو ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـی شوباتی 2015، 999 پێشمەرگە شەهیدبوون و 4596 پێشمەرگەش لەو شەڕانەدا برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ