رووداو بازرگانی نەوتیی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لەگەڵ داعش ئاشکرادەکات

03-10-2014
هونەر ئەحمەد
هونەر ئەحمەد
رووداو
رووداو
نیشانەکردن نەوتی داعش
A+ A-

 کەرکووک..بەرپرسان لە رێگەی تانکەرەوە نەوتی خاو بە چەکدارانی داعش دەفرۆشن
 
كۆمپانیای نەوتی باكور خاوەنی 16 كێلگەی نەوتیە . لەپارێزگای موصل  هەریەك لە كێڵگەكانی دیارە و صوفیە خاوەنی ملیار و نیوێك یەدەكی نەوتین كێڵگەكانی ساسان و نەجمە و بوتمان و جاوان و قصب و عەلانیش ڕۆژانە لە توانایاندا هەیە 150 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنن لە پارێزگای صەلاحەدینش 3 كێڵگی نەوتی هەیە گرنگترینیان كێڵگەی حەمرین و عجیلە كێڵگە حەمرین ڕۆژانە 60 بۆ 80 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت كێڵگەی عجیلیش خاوەنی 1 میار غازی سروشتیە لەپارێزگای ئەنباریش كێڵگەی عەكاز خاوەنی 5.6 ترلیۆن پێ‌ سێجا غازی سروشتیە لە پارێزگای كەركوكیش 4 كێڵگەی نەتی هەیە لەكۆی ئەو 16 كێڵگە نەوتیەیی كۆمپانیای نەوتی باكورد 12 كێڵگە لەژێر كرنترۆڵی داعشدایە داعش ڕۆژانە لە توانایدا هەیە نزیكەی 300 هەزار بەرمیل نەوت دەربهێنێ‌ وەخاوەنی نزیكەی 2 میلیار یەدەكی نەوتی و 5.6 ترلیۆن پێ‌ سێ‌جا غازی سروشتیە .

داعش بەدوای دەرچەیەكدا دەگەڕێت بۆ فرۆشتنی نەوتەكەی بەهۆی ئەوەی ناتوانێت بەڕێگەی یاسایی ئەو كارە ئەنجام بدات بۆیە پەنای بردۆتە بەر فرۆشتنی بەقاچاخ بەشێك لە كریارەكانی نەوتی داعش كوردن و چەند بەرپرسێكیش لە نێو پارتی و یەكێتیدا لە پرسی بازرگانی كردن لەگەڵ داعش تێوەگلاون لەسنوری نێوان داقوق و خورماتوو چەند بەرپرسێكی یەكێتی تۆمەتبارن بەوەی كە بەشێكی زۆر لەنەوتی داعشیان كڕیوە چەند جارێكیش دەزگا ئەمنیەكان بەو كارەیان زانیوە هەستاون بە سوتاندنی ئەو تەنكەرانە یەكێتی دەڵێت ئێمە ئاگاداری ئەو كارەین و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەمان پێكهێناوە .

بەهۆی نەبوونی پاڵاوگە لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش یەك لیتر بەنزین بە 1750 بۆ 2000 هەزار دینار دەفرۆشرێت بەڵام لەسنوری شارۆچكەی دوبز نزیك گوندی خەرابەڕوت بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕۆژانە لە ڕێگەی تەنكەرەوە بەنزین بۆ داعش ڕەوانە دەكات لەبەرامبەردا نەوتیان لێ‌ وەردەگرێت بە نرخێكی زۆر كەم ڕوداو ژمارەی ئەو تەنكەرانەی لایە كە ئەو بەرپرسەی پارتی بە بەنزینەوە دەینرێت بۆ داعش بەژمارەی 56092سەلاحەدین 15030هەوڵێر 73988 هەولێر پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەڵێت چەند تەنكەرێكی ئەو بەرپرسەمان گرتوە و ڕادەستی وەزارەتی سامانە سروشیتیەكانمان كردوە لێپرسینەوەشی لەگەڵدا دەكەین .

ڕوداو زانیاری وردی لایە لەسەر ئەو بەرپرسانەی كە بازرگانی لەگەڵ داعشدا دەكەن بەڵام بەهۆی ئەوەی لەڕووی یاساییەوە ئەو كارە یەكلایی نەكراوەتەوە بۆیە ناوەكانیان ئاشكرا ناكات بازرگانی كردنی چەند بەرپرسێكی پارتی و یەكێتی لە گەڵ داعش لە كاتێكدایە كە داعش خۆی بەدوژمنی سەرسەختی كورد دەزانێ و چەندین پێشمەرگەش بەدەستی چەكدارانی داعش شەهید بوون .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە