تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا دەكات

02-12-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مام جەلال
A+ A-

رووداو- سلێمانی

رۆژی سێشەممە 2/12/2014،   ستیوارت ئەی جۆنز، باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق و شاندێكی هاوڕێی سەردانی مام جەلال، سكرتێری گشتیی یەكێتيی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆككۆماری پێشووی عێراقیان كرد.

وەك میدیاكانی یەكێتی بڵاویانكردووەتەوە، هەریەك لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و د. خەسرەو گوڵ ئامادەی دیدارەكە بوونە و ‌باڵیۆزی ئەمریكا خۆشحاڵی خۆی بە باشبوونی تەندروستی مام جەلال نیشانداوە و رایگەیاندووە، "خۆشحاڵم كە تەندروستیتان زۆر باشە و هیوادارین باشتربن".

باڵیۆزی ئەمریكا ئاماژەی بۆ رۆڵی گرنگی مام جەلال كردووە لە خەبات دژی دیكتاتۆریەت و بنیاتنانەوەی عیراقی نوێ و راشیگەیاندووە،" بە سیاسەتی حەكیمانە رۆڵی گەورەتان بینی لە پرۆسەی سیاسیی و بنیاتنانەوەشدا جێدەستتان دیارە، ئێستاش ئێمە و هاوڕێكانت درێژە بە پرۆسەكە دەدەین كە لەگەڵ ئێوەدا دەستمان پێكرد".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە