رۆژی یەكشەممە 1-5-2016، هێزەکانی پێشمەرگە دوای ئۆپەراسیۆنێكی 24 كاژێری، تەواوی گوندی بەشیر و پێنج گوندی دیكەیان لەژێر دەستی داعش کۆنترۆڵکردنەوە، ئێستا داعش لە گوندی بەشیر نەماوە و لەژێر دەستی پێشمەرگەدایە.
گوندی بەشیر، گەورەترین گوندی سنووری کەرکووکە و 25 کیلۆمەتر لە باشووری كەركووكەوە دوورە. بەرلەوەی داعش لە مانگی 6ی ساڵی 2014 كۆنترۆڵی بكات، 1800 ماڵی تێدابوون، چەندینجار حەشدی شەعبی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی گوندەكە هێرشیكردووە، بەڵام لە سەرجەم هێرشەکان شكستیان هێناوە.



