هاوكاری سەرمایەداران بۆ رەنجی شەهیدان

02-05-2015
دەرباز ساڵح
نیشانەکردن رەنجی شەهیدان
A+ A-

رووداو- هەولێر

لە بەرنامەی شەوی 2-5-2015ی (لەگەڵ رەنج)ی تەلەڤزیۆنی (رووداو)، ئەو سەرمایەدارانەی پاڵپشتی خۆیان بۆ هەڵمەتی "رەنجی شەهیدان" راگەیاندبوو، هاوكارییە داراییەكەیان راستەوخۆ بۆ بینەران ئاشكراكرد. 

ئەوان هەندێكیان بە پارەی كاش و  هەندێكیش بە پێشكەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بەشدارییانكرد. ئەمە جگەلەوەی هەندێك دەزگاو زانكۆ بەشێوەی دابینكردنی كورسی خوێندن لە خوێندنگە سەرەتاییەكان تاوەكو زانكۆ بەشدارییانكرد كە تێچووەكەی دەگرنە ئەستۆ. 

كۆی گشتی ئەو داهاتەی بەخشرا 16 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند و بەشداری سەرمایەداران بەمشێوەیە بوو:

1. فارووق مەلا مستەفا (3 ملیار دینار)، كە دەكاتە نزیكەی (2 ملیۆن ‌و350 هەزار دۆلار)
2. شێخ سەعد لە گرووپی كۆمپانیاكانی قەیوان (2 ملیۆن دۆلار)
3. د.پێشڕەو دزەیی، خاوەنی فاڵکۆن و گرووپ و ئیمپایەر وۆڵد (1ملیۆن دۆلار)
4. خالید خۆشناو، سەرمایەدار (1ملیۆن دۆلار)
5. مەلا یاسین لە گرووپی كۆمپانیاكانی بەڕێز (10یەكەی نیشتەجێبوون)ی بەهەموو پێداویستییەكانی ناو ماڵەوە لە سلێمانی دابینكرد كە بەهاكەی دەگاتە (1ملیۆن دۆلار).
6. كۆمپانیای كار-ی شێخ باز (1ملیۆن دۆلار).
7. سیروان بارزانی، خاوەنی کۆڕەک تیلیکۆم (1ملیۆن دۆلار).
8. ئەحمەد ئیسماعیل خاوەنی كۆمپانیای ماس گروپ (1ملیۆن دۆلار).
9.حاجی ئازاد گرووپی كۆمپانیاكانی جیهان  (1ملیار دیناری عێراقی)‌و هاوكات 100كورسی خوێندنیش لە زانكۆكانی جیهان بۆ منداڵانی شەهید تەرخان دەكات بۆ ماوەی 4 ساڵ، كە بەهای ئەو 100 كورسیە دەكاتە (1ملیار‌و400 هەزار دینار).
10. سەباح مەلحەم، سەرمایەدار (500ملیۆن دینار).
11. ئەحمەدی مەلا قادر هیوا گرووپ (500ملیۆن دینار).
12. سەعدوڵڵا سەعید ئەتروشی (250ملیۆن دینار).
13. نیعمەتی حەماغای ئەورەحماناغا (250ملیۆن دینار).  
14. سەڵاحەدین هۆڵدینگ (200هەزار دۆلار).
15. د.مەریوان سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی 50 كورسی خوێندنی بۆ منداڵانی شەهید لەزانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی تەرخانكرد، هاوكات
د.عەلی قەرەداغی لە رابیتەی ئیسلامی كورد 100منداڵی شەهید تا تەمەنی 18ساڵی مانگانە 100 هەزار دینار مووچەیان بۆ دەبڕێتەوە‌.
16. فەرزاد هەركی (250ملیۆن دینار).
17. سەرۆكی بانكی كوردستان سالار مستەفا حەكیم (250ملیۆن دینار).
18. گرووپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجە 3 یەكەی نیشتەجێبوونی لە كەركووك بۆ منداڵانی شەهید دابینكرد كە بەهای هەرسێ‌ یەكەكە دەگاتە (300 هەزار دۆلار).
19. دەزگای فەزالەر بۆ پەروەردە‌و فێركردن 85 كورسی خوێندن بۆ منداڵانی شەهید
20. بورهان عەلی عەبدوڵڵا (10هەزار دۆلار).
21. گرووپی كۆمپانیاكانی دارین (100ملیۆن دینار).  
22. د. دەرباز محەممەد وەزیری كۆچ‌ و كۆچبەران (10هەزار دۆلار).

23.حاجی ئیدریس میللەت هۆڵدینگ (250 ملیۆن دینار).
24. دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سێرەدین (250ملیۆن دینار).
25. عەبدولمەناف محەممەد سەلیم (100ملیۆن دینار).
 26.كاروان عەلی حەسەن هۆز گروپ (100ملیۆن دینار).
27. هیوا رەئوف.. هیوا فاوەندیشن (150ملیۆن دینار).
28. عومەر حوسێن ئەحمەد (130ملیۆن دینار).
29. ئەحمەد رێكانی (100ملیۆن دینار) ها‌وكات 100منداڵی شەهید بۆ ماوەی دوو ساڵ مانگانە بڕە پارەیەكیان بۆ دەبڕێتەوە.
30. كۆمپانیای رۆژان (100ملیۆن دینار).
31. كۆمەڵگەی شەهید فاخر مێرگەسوری (4هەزار‌و800دۆلار).
32.شوان لە كۆمپانیای بەرهەم (100ملیۆن دینار).
33.خالید شینكی، سەرمایەدار (30هەزار دۆلار ).
34. نەبیل ئیسماعیل كۆمپانیای سابیس (70كورسی خوێندن) بۆ منداڵانی شەهید.
35. مەعروف رەمەزان لە كۆمپانیای كێستە (80 ملیۆن دینار).
36. ئەحمەد حاجی غەفور فارس لە كۆمپانیای (چۆمان)، (125 ملیۆن دینار) هاوكات كەیوانی تاقانە بۆ ماوەی 5ساڵ هەموو خەرجییەكی دابیندەكات.
37. حاجی مەهدی عەبدوڵڵا ساڵح لە كۆمپانیاكانی حاتم فامیلی (20هەزار دۆلار).
38. دەزگای (ئەمین) ی حاجی مەشهوود (100ملیۆن دینار).
39. ئەیوب یەعقوب لە گرووپی كۆمپانیاكانی یەعقوب (80 هەزار دۆلار).
40. مامۆستا كامەران محەممەد ئەحمەد لە كۆمپانیای گۆیژە (100 ملیۆن دینار).
41.كۆمپانیای نەجمەدین (100ملیۆن دینار).
42. سەلوان تەها ئاكرەیی (20هەزار دۆلار).
43. فەرهەنگ میران كۆمپانیای هەڵمەند (7ملیۆن دینار).
44. قوتابیانی كۆلێژی دەرمانسازی هەولێر (1000دۆلار).
45. زاهیری كەریمە رەش (20 ملیۆن دینار).
46. حەسەن باقی هەورامی (50 هەزار دۆلار).
47. حاجی زیرەك (50 ملیۆن دینار).
48.گرووپی كۆمپانیاكانی گەلیاوا (200 ملیۆن دینار).
49. قوتابیانی كۆلێژی زانستی هەولێر (1000دۆلار).
50 فایەق حاجی محەممەد كۆڵەك (250 ملیۆن دینار).
51. گرووپی بی سی (100 ملیۆن دینار)
52.كۆمپانیای هەپی لاند (100ملیۆن دینار).
53. گرووپی كۆمپانیاكانی رەسەن (70ملیۆن دینار).
54.ئیبراهیم محەممەد لە راست گروپ (200ملیۆن دینار).
55. دەزگای خەنجەر خاوەنەكەی سەرمایەدارێكی عەرەبە (50 ملیۆن دینار).
56. خاوەنی كۆمپانیای رانیەی دەولی (200ملیۆن دینار)‌و بۆ 100قوتابی مانگانە150هەزار دینار دەبڕێتەوە بۆ ماوەی 4ساڵ.

57. شاخەوان لە كۆمپانیای بڕیار (25 ملیۆن دینار).
58. كاوە فایەق عەلی خاوەنی میوانخانەی های كرێست (75ملیۆن دینار)‌و 10خێزانیش بۆ ماوەی 5 ساڵ مانگانە 150هەزار دیناریان بۆ دەبڕێتەوە.
59. سەردار حاجی خالید رەباتی لەكۆمپانیای فۆكس (50ملیۆن دینار)‌و 20 خێزانیش بۆ ماوەی 2ساڵ مانگانە150هەزار دیناریان بۆ دەبڕێتەوە.
60. حوسێن مەلا ساڵح (125ملیۆن دینار).
61. بریكاری كۆمپانیای مارسیدس (10هەزار دۆلار).
62. سەلام عەبدوڵڵا سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات مووچەی دوو مانگی خۆی بەخشیە كەمپینەكە.
63. كۆمپانیای زەكی زاخۆ (10هەزار دۆلار).
64. شەریف لە كۆمپانیای سەفرە (40ملیۆن دینار).
65. گرووپی دیوان (50ملیۆن دینار).
66. پشتیوان لەكۆمپانیای بیابان (100هەزار دۆلار).  
67.زریان كوڕی كامەرانی تاپۆ (50ملیۆن دینار).
68. وەستا جەلال (12ملیۆن دینار)‌و 10خێزان بۆ یەك ساڵ  مانگانە 150هەزار دیناریان دەداتێ‌.
69. قوتابیانی زانكۆی حەیات (960هەزار دینار).
70. ئەحمەد حاجی عەلی لە گروپی میران (100ملیۆن دینار).
71. جەمال حاجی عەلی كۆمپانیای بەیاد (100ملیۆن دینار).
72.ئەحمەد پشدەری هەنگەوان (1000 دۆلار).
73. رۆزڤالی كوردستان سیتی (100ملیۆن دینار).
74. ئاسیا ئۆیل (15ملیۆن دینار)‌و20 خێزان بۆ ماوەی دوو ساڵ مانگانە 100هەزار دیناریان دەداتێ‌.
75. د. دیار ئەحمەد لە ئاسیاسێڵ (25ملیۆن دینار).
76. سامان جاف (100هەزار دۆلار).
77. هەرێم كەریم مستەفا سەرمایەدار (25ملیۆن دینار).
78. جەمال جەلال كۆمپانیای پێنجوێن (250ملیۆن دینار).
79. فارس یاسین كەریم كۆمپانیای براهین (150ملیۆن دینار).
80. گرووپی كۆمپانیای هێز لە دهۆك (50 ملیۆن دینار).
81. عومەر سەید ساڵح (25 ملیۆن دینار).
82. كاوە لە فرۆشگای عادل لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی(1500دۆلار).
83.حاجی سەباح عەلی زێڕنگەر (10 هەزار دۆلار)
84. کۆمپانیای نەورۆز تیلیکۆم (250 ملیۆن دینار)
 85. سەید کەیفی لە کۆمپانیای پرۆفی (12 ملیۆن و 500 هەزار دینار) و دابینکردنی دەرگاو پەنجەرەی ئەو خانووانەی بۆ شەهیدان دروستدەکرێن.
86.کۆمپانیای پلان (5 ملیۆن دینار(
 - نزار حەننا (هاوکاریی نەکرد)

هەڵمەتی رەنجی شەهیدان بەتەنیا ئەم سەرمایەدارانە تێیدا بەشدارنین، بەڵكو لەرێگەی ئەو ژمارە بانكییەی كە لە رووداو بڵاوكرایەوە، هاونیشتمانیانیش لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەشدارییان كردووە، كە رۆژی چوارشەممە 6-5-2015 رووداو كۆی گشتی بڕە پارەكە ئاشكرادەكات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە